لە ئامێدی فێستیڤاڵی تەحین و بەرووبومە خۆماڵییەکان بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
لە فێستیڤاڵی تەحین و بەرووبومە خۆماڵییەکان، چەندین بەرهەمی جیاوازی دەڤەرەکە بۆ سەردانیکاران خراونەتەڕوو. فێستیڤاڵەکە بە پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و ئاڤا میدیا ستەیجی لەنێو فێستیڤاڵەكە هەیە و زانیاری و دیمەنەکان دەگوازێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئامێدی فێستیڤاڵی تەحین و بەرووبومە خۆماڵییەکان دەستیپێکرد و سبەینێش بەردەوام دەبێت.
زانیاریی پەیامنێر: بەپێی زانیارییەکانی کاروان عەلی، پەیامنێری ئاڤا لە ئامێدی، ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاران و خەڵكی دەڤەرە جیاجیاكانی كوردستان ڕوویان لە فێستیڤاڵەكە كردووە، لە ژێر 100 کەپر بەرووبومی خۆماڵی، تەحین، خەبیس، هەنگوین، هەنار، شیرینی، مرەبا و چەندین بەرووبوومی وشکە و کاری دەستی نمایش کراون.
بۆچی گرنگە: فێستیڤاڵەكە هۆكارێكی گرنگ و باشە بۆ ساغكردنەوەی بەروبوومە نێوخۆییەكانی جووتیار و دەستڕەنگینەكانی ناوچەكە، هاوكات لە ڕێگەیەوە هەلی كاریش بۆ دەیان كەس دەڕەخسێندرێت و جگە لەوەی كە كەرتی گەشتیاریی دەڤەرەكەش زیاتر دەبووژێتەوە.
ئەمەش بزانە: ئامێدی بە بەرهەمی تەحین بەناوبانگە و ساڵانە بەشێک لە جووتیاران زەوییەکانیان بە کونجی دادەچێنن و دوای دروێنەکردن و وشککردنەوەی دەیبەن بۆ ئاشەکانی ئامێدی و هەر لەوێش دەکرێت بە تەحین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی نزیكدەبێتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کولتوور
- 1 کانوونی یەکەم
لە ئامێدی سێیەمین فێستیڤاڵی تەحین بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 30 تشرینی دووەم
فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ لە مەهاباد کۆتایی هات






