پووتین: ڕازی نین بە هەموو بەندەکانی پلانی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ڕووسیا دوای کۆبوونەوەی پێنج کاتژمێری لەگەڵ شاندی دانوستانکاری ئەمریکا لە مۆسکۆ، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لەگەڵ بەشێک لە پلانی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا ڕازی نین.
چیرۆکی سەرەکی: ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە لێدوانێکدا بۆ میدیایەکی هیندی وتوویەتی بە شاندەکەی ئەمریکایان ڕاگەیاندووە دەتوانن گفتوگۆ لەسەر هەندێک خاڵ بکەن، بەڵام ناتوانن بە هەمووی ڕازی بن. سەرۆکی ڕووسیا جارێکی دیکە جەختی کردووەتەوە لەوەی کە دەبێت هێزەکانی ئۆکراینا بەتەواوی لە هەرێمی دۆنباس بکشێنەوە، کە ئێستا ڕووسیا 85%ـی ئەو ناوچەیەی کۆنترۆڵ کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دانوستانەکانی بە تاڕادەیەک باش وەسف کرد و ئاماژەی بەوە دا کە پووتین خوازیاری کۆتاییهێنانە بە جەنگەکە، بڕیارە شاندی ئەمریکا دوای مۆسکۆ، لە فلۆریدا لەگەڵ بەرپرسانی ئۆکراینا کۆببنەوە.
هاوکات ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕەتیکردەوە دەستبەرداری هیچ خاکێکی وڵاتەکەی ببێت و داوای گرەنتی ئەمنی دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: گۆڤاری (دێر شپیگڵ)ـی ئەڵمانی ئاشکرای کردووە کە سەرکردەکانی ئەوروپا نیگەرانن لە دانوستانەکانی ئەمریکا و ترسیان هەیە واشنتن لەسەر حسابی خاکی ئۆکراینا سازش بۆ ڕووسیا بکات، بۆیە هۆشدارییان داوەتە زێلێنسکی کە لە ڕۆژانی داهاتوودا زۆر وریا بێت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
بۆ ڕیککەوتنی ئەمنی، پووتین سەردانی هیندستان دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەوڵی ترەمپ، ڕواندا و کۆنگۆ ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی نزیكدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
بۆ ڕیککەوتنی ئەمنی، پووتین سەردانی هیندستان دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەوڵی ترەمپ، ڕواندا و کۆنگۆ ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی نزیكدەبێتەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند






