
سەردانی سەرۆکی ڕووسیا بۆ هیندستان
ئاڤا نیوز
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە نیودەلهی پایتەختی هیندستان و لەلایەن نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستانەوە پێشوازی لێکرا.
وێنە گەورەکە: سەردانەکە دوو ڕۆژ دەخایەنێت و مەبەست لێی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتە لە بواری بەرگری. بە گوێرەی ڕاپۆرتە میدیاییەکان ڕووسیا پێشنیازی دووبارە بەرهەمهێنانەوەی هاوبەشی فڕۆکەی جۆری سوخۆی-57 دەخاتەوە بەردەم هیندستان. هەروەها ڕووسیا دابینکردنی سیستەمی بەرگریی ئێس-400 بە هیندستان زیاتر دەکات.
زانیاریی زیاتر: ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا گوشارەکانی لەسەر هیندستان بۆ کۆتاییهێنان بە نەوتی ڕووسیا زیاتر کردووە.
ئەمەش بزانە: لەوەتەی لە شوباتی 2022ـەوە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا سەریهەڵداوە، ئەمە یەکەم جارە پووتین سەردانی هیندستان بکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
سیستانی نامەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی وەرناگرێت و ڕەتیدەکاتەوە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەوڵی ترەمپ، ڕواندا و کۆنگۆ ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
سیستانی نامەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی وەرناگرێت و ڕەتیدەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: ڕازی نین بە هەموو بەندەکانی پلانی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەوڵی ترەمپ، ڕواندا و کۆنگۆ ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی نزیكدەبێتەوە





