لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان فێستیڤاڵی تایبەت بە خواردنە کوردەوارییەکان کراوەتەوە
- کولتوور
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنێک لە فێستیڤاڵەکە
ئاڤا نیوز
لە هەولێر فێستیڤاڵی شێفەکان بۆ خواردنە کوردەوارییەکان، بە بەشداری شێفە بەتواناکانی شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، لە دوێنێوە دەستی پێکردووە و سبەینێش بەردوام دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: گروپی جاجم بۆ چالاکییە هونەری و کولتوورییەکان بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پارکی سامی عەبدولڕەحمان، فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: جەمیل حوسێن، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پارکی سامی عەبدولڕەحمان، بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئامانج لەو فێستیڤاڵە ڕەخساندنی هەلی کار و ناساندنی خواردنە کوردەوارییەکانە، لەلایەن گەشتیارانەوە پێشوازییەکی گەرم لە فێستیڤاڵەکە دەکرێت و جمەی دێت.
زانیاریی زیاتر: فێستیڤاڵەکە لە کاتژمێر 2:00ـی دوای نێوەڕۆوە تا کاتژمێر 11:00ـی شەو بەردەوام دەبێت و لە ژێر 80 کەپری فێستیڤاڵەکەدا خواردنە کوردەوارییەکانی وەک کەلانە، دۆڵمە، دۆغەوا، دۆینە، کوبە، بریانی و کفتە و چەندین جۆر خواردن و خواردنەوەی دیکە پێشکەشکراون، چەند کەپرێکیش کارە دەستییەکانی خانمانییان تێدا نمایش کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
کەنەدا بەفەرمی سووریای لە لیستی پاڵپشتیکاری تیرۆر دەرهێنا
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
گرژی لە نێوان دوو هێزی ئەمنی لە بازگەیەکی چەمچەماڵ ڕووی دا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ژینگە لەسەر بڵاوبوونەوەی بۆنی گۆگرد لە بەغدا ڕوونکردنەوە دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- کولتوور
- 1 کانوونی یەکەم
لە ئامێدی سێیەمین فێستیڤاڵی تەحین بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 30 تشرینی دووەم
فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ لە مەهاباد کۆتایی هات






