
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دراوی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
قۆناغێکی دیکەی دابەشکردنی شەش مووچەکەی ئیکرامییە لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد. ئەم مانگە پێنج ملیار دینار بۆ خانەنشینانی سنووری هەولێر تەرخان کراوە
وێنە گەورەکە: شەش مووچەکەی ئیکرامییە وەزارەتی دارایی کوردستان خۆی دابەشی دەکات، ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە ئەمساڵ خانەنشین بوون واتا چوار موالیدەکە، هەر خانەنشینێک 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوەی هەبێت شەش مووچەی بنەڕەتی پێدەدرێت.
لێدوانی فەرمی: خەتاب سابیر، بەڕێوەبەری خەزێنەی هەولێر بە ئاڤای وت: ئەم مانگە پێنج ملیار دینار بۆ خانەنشینانی سنووری هەولێر تەرخان کراوە، سەدان خانەنشین سوودمەند دەبن و شەش مووچەکەیان پێدەدرێت، دابەشکردنیشی دەستی پێکردووە، دەتوانن سەردانی ئەو بانکە بکەن کە مووچەی لێ وەردەگرن لەوێ پێیان دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی خەتاب سابیر، لە سلێمانی و دهۆکیش، ئەو خانەنشینانەی تا ئێستا شەش مووچەکەیان وەرنەگرتووە، لە سبەینێوە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی خۆیان بکەن، لەوێ نووسراوێکیان بۆ دەکرێت و دەچنە فەرمانگەی خانەنشینی، کە مامەڵەیان تەواو بوو، پارەکەیان بۆ خەرج دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند مانگێکە دابەشکردنی ئەم شەش مووچەیە دەستی پێکردووە، تەنیا لە هەولێر ئەمساڵ 20 ملیار دینار تەرخان کراوە، 20 ملیار دیناریش ماوە، هەر مانگێک بڕی پێنج ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ تەرخان دەکرێت.
لە سلێمانی و دهۆکیش پرۆسەکە بەهەمانشێوەیە، بەڵام ژمارەیەکی کەمتر فەرمانبەرن ماون پارەکەیان بۆ خەرج بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی نزیكدەبێتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
چاودێری دارایی عێراق لە هەولێر چی دەکات؟
- بزنس
- 3 کانوونی یەکەم
بڕی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە زیاد دەکرێت
- بزنس
- 2 کانوونی یەکەم
تمەن نرخێکی پێوانەیی لەمێژووی خۆیدا تۆمار کرد






