پارێزگاری کەرکووک بۆ ئاڤا: ئەو زەوییانەی کێشەیان لەسەرە خاوەنداریەتیان بۆ جووتیارانی کورد دەگەڕێتەوە
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش

دیمەنی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی سوپای عێراق. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لەبارەی کێشەی زەوی لە گوندی گورزەییانی ناحیەی پردێ، ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەو زەوییانە خاوەنداریەتییان بۆ کورد دەگەڕێتەوە و "کێشەکەمان چارەسەر کردووە."
چیرۆکی سەرەکی: شەوی شەممە، لە کاتی دروێنەکردنی بەروبوومی گەنمەشامی جووتیارانی کورد لە سنووری پردێ، هێزێکی زۆری ئەمنی هێنرایە سەر زەوییەکان و ڕێگری لە دروێنەی جووتیاران کرا.
لێدوانی فەمی: ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک بە ئاڤای وت: ئەم کێشەیە لەنێوان جووتیارێکی کورد و جووتیارێکی عەرەب ڕوویداوە، حەق بە جووتیارە کوردەکانە زەوییەکە بە ئەسڵ هی ئەوانە، بەڵام جووتیارە عەرەبەکە لە سەردەمی بەعس تاپۆی زەوییەکەی بۆ دروست کراوە.
پارێزگاری کەرکووک ئەمانەشی وت:
٠ ئێمە دەزانین ماف بۆ جووتیارە کوردەکانە، بەڵام ئەوان لەکاتی خۆیدا نەچوون سکاڵا بکەن و لە دادگا کەیسەکە ببەنەوە، پێویستە بۆ وەرگرتنی مافی خۆیان سکاڵا تۆمار بکەن و ئێمەش پشتگیریان دەکەین.
٠ کێشەکەمان چارەسەر کردووە، جووتیارە کوردەکان دەتوانن بەروبوومەکانیان لەم دوو ڕۆژەدا دروێنە بکەن.
٠ فەرمانی دروێنەکردنمان کردووە لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو دروێنەکان تەواو دەبن.
٠ پێشتر کێشەی زەوییەکانی سەرگەڕانمان چارەسەر کرد و پشتگیریمان کردن، داوا لەم جووتیارانەش دەکەین، متمانەمان پێبکەن بچن کەیسەکە ببەنە دادگا ئێمەش پشتگیریان دەکەین.
٠ پێشتر کەیسێکی لەم شێوەیە هەبوو، زەوییەکە هی تورکمانێک بوو، بەڵام چووە دادگا و سکاڵای کرد و کەیسەکەی بردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا زانیاری ورد لەبارەی کێشەی زەوییەکانی پردێ بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ڕێبوار تاڵەبانی: لە کەرکووک میوان بووەتە خاوەن ماڵ
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: ئەم هەفتەیە بارانی بەخوڕ دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

چەند کەسێک شوێنەوارێک لە گوندی جۆلەمێرگی خەلیفان دەشێوێنن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکردن لە کاتی فەریزەی حەج قەدەغە کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودانی لە گرووپەکانی وەتسئەپی چوارچێوەی هەماهەنگی دەردەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

دروستکردنی چەند ڕۆبۆتێک سەرنجی دنیای هونەری دیجیتاڵی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕەنگی سپی هەوری بە ڕەنگی ساڵ دیاری دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا زانیاری ورد لەبارەی کێشەی زەوییەکانی پردێ بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ڕێبوار تاڵەبانی: لە کەرکووک میوان بووەتە خاوەن ماڵ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی کۆیە داواکارن کوشتارگەی شارەکەیان نۆژەن بکرێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیکلامێکی نامۆ لە هەولێر بڵاو دەبێتەوە؛ "تۆ بەس بمرە، حەقی هیچت نەبێت"






