
دیمەنی ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپای عێراق لەسەر زەوی جووتیارە کوردەکان. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤای وت، حکومەتی فیدراڵی عێراق دەستوور و ڕێککەوتننامەکان پێشێل دەکات و بەعەقڵیەتی بەعس مامەڵە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە سنووری کەرکووک بەبیانووی ئەوەی چوار پارچە زەوی کێشەیان لەسەرە و تاپۆکانیان بەناوی کەسێکی دیکەوەیە، لە گوندی گورزەیی شارەدێی پردێ، سوپای عێراق هاتە سەر زەوی جووتیارە کوردەکان و ڕێگری کرد لەوەی دروێنەی بەروبوومی گەنمە شامییەکانییان بکەن.
لێدوانی فەرمی: ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بە ئاڤای ڕاگەیاند: هێنانی سوپا و داگیرکردنی زەوی جووتیارانی کورد لە کەرکووک، دەرهاویشتەی جێبەجێنەکردنی دەستوورە، ئەمەی ڕوودەدات نادەستوریی و نایاساییە و پێشێلکردنی ماددەی نۆی دەستوورە، حکومەتی عێراق بە عەقڵیەتی ڕژێمی بەعس مامەڵە دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکڕیزنەبوونی کورد ئەوەندەی دیکە دۆخەکەی قووڵتر کردووەتەوە و لە کەرکووک میوان بووەتە خاوەن ماڵ."
پەیوەست بەم بابەتەوە: هەشت مانگ بەسەر بڕیاری پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ڕژێمی بەعس و گەڕانەوەی زەوی بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان تێپەڕیوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەکردەیی جێبەجێ نەکراوە، ئەمەش وایکردووە گۆڕینی دیموگرافیای ناوچە کوردستانییەکان بەردەوامبێت و کێشەی زەوی و زاری جووتیارانی کوردیش بەچارەسەر نەکراوی بمێنێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا زانیاری ورد لەبارەی کێشەی زەوییەکانی پردێ بڵاودەکاتەوە
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: ئەم هەفتەیە بارانی بەخوڕ دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

چەند کەسێک شوێنەوارێک لە گوندی جۆلەمێرگی خەلیفان دەشێوێنن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکردن لە کاتی فەریزەی حەج قەدەغە کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودانی لە گرووپەکانی وەتسئەپی چوارچێوەی هەماهەنگی دەردەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

دروستکردنی چەند ڕۆبۆتێک سەرنجی دنیای هونەری دیجیتاڵی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕەنگی سپی هەوری بە ڕەنگی ساڵ دیاری دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا زانیاری ورد لەبارەی کێشەی زەوییەکانی پردێ بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی کۆیە داواکارن کوشتارگەی شارەکەیان نۆژەن بکرێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیکلامێکی نامۆ لە هەولێر بڵاو دەبێتەوە؛ "تۆ بەس بمرە، حەقی هیچت نەبێت"






