
دیمەنی ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپای عێراق لەسەر زەوی جووتیارانی کورد. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئەمشەو سوپای عێراق نەیهێشت جووتیارانی گوندی گورزەیی لە ناحیەی پردێ دروێنەی گەنمەشامیەکانیان تەواو بکەن، ئاڤا زانیاری ورد لەبارەی کێشەکە دەخاتەڕوو.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گوندی گورزەیی ناحیەی پردێ، سوپای عێراق ڕێگریان لە جووتیاران کرد دروێنەی گەنمەشامی بکەن و پێیان وتن، ئەم زەوییانە موڵکدارییەکەی بۆ کەسێک دەگەڕێتەوە کە تاپۆی زەوییەکانی بەناوەوەیە. ئەمە لە کاتێکدایە جووتیارانی کوردی گوندەکەش بەهەمان شێوە تاپۆی ئەو زەوییانەیان هەیە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی، ئەو کەسەی دەڵێت زەوییەکان بەناوی ئەوەوەیە، ناوی (مونیف حەواس)ـە و عەرەبە، لەسەردەمی ڕژێمی بەعس لە فڕۆکەخانەی مووسڵ زەوی هەبووە، لێی سەندراوەتەوە و ئەم چەند پارچە زەویەی وەکو قەرەبوو پێدراوە و لەسەری تاپۆ کراون بەبێ ئەوەی ڕەچاوی ئەوە بکرێت ئەو زەوییانە موڵکی جووتیاری کوردن. دوای پرۆسەی ئازادی عێراق لە 2003 بەڵگەنامەکانی ون بوو و ئەمساڵ لە فەرمانگەی تاپۆی پردێ توانیویەتی دۆسیەکەی بدۆزێتەوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سوپای عێراق ناهێڵێت جووتیارانی کورد دروێنەی بەرهەمەکانیان بکەن و نابێت جووتیارە عەرەبەکەش کێلان لەو زەوییانە بکات تاوەکو کەیسەکە یەکلایی دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: عیسام عوبێدی، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک؛ بە ئاڤای گوت، "تا ئێستا ڕێکار و ڕێنمایی بۆ جێبەجێکردنی یاسای گەڕاندنەوەی زەوی بۆ خاوەنەکانیان دەرنەچووە، بەگوێرەی یاساکەش هەشت بڕیاری پێشووی بەعس هەڵدەوەشێتەوە و 300 هەزار دۆنم زەویی کورد و تورکمان لەناوچە کوردستانییەکان بۆ خاوەنەکانیان دەگەڕێنرێتەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبوار تاڵەبانی: لە کەرکووک میوان بووەتە خاوەن ماڵ
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: ئەم هەفتەیە بارانی بەخوڕ دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

چەند کەسێک شوێنەوارێک لە گوندی جۆلەمێرگی خەلیفان دەشێوێنن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکردن لە کاتی فەریزەی حەج قەدەغە کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودانی لە گرووپەکانی وەتسئەپی چوارچێوەی هەماهەنگی دەردەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

دروستکردنی چەند ڕۆبۆتێک سەرنجی دنیای هونەری دیجیتاڵی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕەنگی سپی هەوری بە ڕەنگی ساڵ دیاری دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبوار تاڵەبانی: لە کەرکووک میوان بووەتە خاوەن ماڵ
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی کۆیە داواکارن کوشتارگەی شارەکەیان نۆژەن بکرێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیکلامێکی نامۆ لە هەولێر بڵاو دەبێتەوە؛ "تۆ بەس بمرە، حەقی هیچت نەبێت"






