
دروێنەی گەنم لە هەرێمی كوردستان- وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی خەمڵاندنی ڕووبەری داچێنراو بە گەنم و کوالێتی جۆرەکەی، لیژنەیەک لە بەغداوە سەردانی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق بڕیاریداوە، ئەمساڵ سەرجەم بەرهەمی جووتیاران وەربگرێت و نرخی هەر تۆنێک 850 هەزار دینارە، هەوڵ بۆ ئەوەیە گرفت بۆ ساغبوونەوەی بەرهەمی جووتیاران دروست نەکرێت و ڕەنج بە خەسار نەبن.
بۆچی گرنگە: گەنم ڕووبەری داچێنراوی نزیکەی سێ ملیۆن دۆنم زەوی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت، بژێوی بەشێکی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لەسەر بەرهەمەکەیەتی.
لێدوانی فەرمی: "ئەو لیژنەیە دوای پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی ئێمە دێت، کە سەبارەت بە گەنم و ناوی جووتیارانی هەرێمی کوردستان داومانەتە عێراق، دوای خەمڵاندنی لیژنەکە ئەگەر گرفت بۆ وەرگرتنی بەرھەمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان دروست نەکرێت، ئەمساڵ هەموو بەرهەمی گەنمی جووتیاران وەردەگیرێت". زۆزان کۆچەر، جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەی بە ئاڤا نیوز ڕاگەیاند.
هۆکارە زانراوەکان: ساڵی ڕابردوو عێراق بە بیانووی ئەوەی بەرهەمی گەنمی ساڵێک پێشترە، بەشێکی کەمی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی وەرنەگرت، هۆکاری دووەم ئەوەیە %25 ـی ڕووبەری داچێنراو بە گەنم دەکەوێتە دامێنی کوێستانەکان، کە بەراورد بە دەشتیاییەکان درەنگتر بەرهەمەکەی پێدەگات.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت