بومەلەرزەیەکی بەهێز لە باکووری ژاپۆن ڕوویدا

شەیری بکە لە:
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە باکووری ژاپۆن ڕوویدا

ڕوودانی بوومەلەرزە لە ژاپۆن

 ئاڤا نیوز

دەزگای کەشناسیی ژاپۆن ڕایگەیاند، بومەلەرزەیەکی بەهێز لە کەناراوەکانی باکووری ئەو وڵاتەی داوە و بەوهۆیەوە هۆشداریی لەبارەی دروستبوونی تسونامی بڵاوکرایەوە.

بڵاوکراوەی فەرمی: دەزگاکە ڕوونیکردەوە، بومەلەرزەکە بە گوڕی 7.2 پلە بووە و لە کەناراوەکانی دوورگەی هۆکایدۆ و نزیک شاری ئاوۆمۆری ڕوویداوە. ئاماژەی بەوەشکردووە کە چەقی بوومەلەرزەکە لە قوڵایی نزیکەی 48 کیلۆمەتر لەژێر ئاستی دەریاوە بووە.

زانیاریی زیاتر: لەدوای بوومەلەرزەکە حکومەتی ژاپۆن هۆشدارییان دا لە ئەگەری ڕوودانی تسونامی و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو تا 3 مەتر لە ناوچەکەدا.

لەلایەکی دیکەوە: هاوکات دەزگای پەخشی گشتیی ژاپۆن بڵاویکردەوە، لە ئێستادا وێستگە ئەتۆمییەکانی ناوچەکە دەستیان کردووە بە ئەنجامدانی پشکنینی ورد بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و نەبوونی هیچ زیانێک لە وێستگە ئەتۆمییەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ