کۆمپانیایەکی تورکی 25 مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دانانی پانێڵەکانی وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای هاسیلیی تورکی داوای جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی 25 مێگاواتی بە وزەی خۆر بۆ هەرێمی کوردستان دەکات، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستانیش ئامادەیی نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی هەموو کارئاسانییەک بۆ ئەو پرۆژەیە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە 8-12-2025، کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری کارەبا پێشوازیی لە سەڵاحەدین یڵدز، سەرۆکی کۆمپانیای هاسیلیی تورکی کرد. هەردوولا باسیان لە دانانی پڕۆژەیەکی 25 مێگاواتی کارەبا بە وزەی خۆر کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی کارەبا، وەزیری کارەبا ئامادەیی وەزارەتەکەی نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی هەموو کارئاسانییەک بۆ هاندانی وەبەرهێنانی بیانی، بەتایبەتی لە بواری وزەی پاک. داتاو زانیاریی پێویست و ڕێنماییەکانی وەزارەت لەم بوارەدا پێشکەش بە کۆمپانیاکە کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمپانیای ناوبراو لە وڵاتی تورکیا بڕی هەزار مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر بەرهەم دەهێنێت و گرێبەستی بۆ 500 مێگاواتی دیکە کردووە و لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە پڕۆژەکانی خۆیان لە هەرێمی کوردستان پەرە پێ دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
زانیاریی لهبارهی شهپۆلی بارانبارین و ڕاگهیاندنى پشوو
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
دەستەی نەزاهەی عێراق: زیاتر لە 17 ملیۆن دۆلارمان گەڕاندووەتەوە
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا چارهنووسی سێ مووچهكهی ئهمساڵ ئاشكرا دهكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دوازدەمین فیلمە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی دهۆک بە بەشداری سینەماكارانی 37 وڵات دەستپێدەكات
57 خولەک لەمەوپێش

هاووڵاتیهكی باكووری کوردستان نیو سهدهیه تهنیا چای و پسكیت دهخوات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەفر باکووری کوردستان دادەپۆشێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
زانیاریی لهبارهی شهپۆلی بارانبارین و ڕاگهیاندنى پشوو
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
دەستەی نەزاهەی عێراق: زیاتر لە 17 ملیۆن دۆلارمان گەڕاندووەتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە باکووری ژاپۆن ڕوویدا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرهەمهێنانی نەوت لە گەورەترین کێڵگەی عێراق ڕاگیرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لەبارەی هاتنەخواروەی مین لە ناوچە شاخاوییەکان دەدرێت






