ئاڤا نیوز
بەدواداچوونی ئاڤا لە بەغدا ئاشکرای دەکات لەماوەی 21 ڕۆژی داهاتوودا حکومەتی عێراق تەنها یەک مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنرێت، بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراقیش مەرجی ناردنی ئەو مووچەیە ئاشكرا دەکات.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی عێراق ماوەی چەند مانگێکە گرفتی بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروستکردووە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییە یاساییەکانی بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە.
زانیاریی تایبەت: لەبارەی چارەنووسی سێ مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: لەماوەی 21 ڕۆژی کۆتایی ئەمساڵ حکومەت تەنها مووچەی مانگی 12 بۆ کوردستان دەنێرێت، ئەمەش بەمەرجی ئەوەی 120 ملیار لە داهاتی ناوخۆ بنێردرێت.
- مووچەکەش لەدوای 25ی ئەم مانگەوە دەنێردرێت.
- لە دوای ناردنی ئەو مووچەیەوە ئیتر پاکتاوی دارایی ساڵ دەکرێت و هەموو خەرجییەکان دادەخرێن، بە هۆی نەبوونی یاسایی بودجەشەوە بۆ ساڵی 2026، حکومەتی عێراق تەنها یەک لەسەر 12ی بودجەی ئەمساڵ خەرج دەکات، تاوەکو بودجەی نوێ پەسند دەکرێت.
- لەگەڵ داخستنی حیساباتی ئەمساڵ، بابەتی ناردنی ئەو دوو مووچەیە دادەخرێت.
چارەسەرە زانراوەکان: ئەو بەرپرسەی حکومەتی عێراق باسی لەوەشكرد، بابەتی ناردنی ئەو دوو مووچەیە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو، یەک چارەسەریش هەیە بۆ ناردنیان ئەوەیش ئەوەیە حیزبە کوردستانییەکان بە تایبەت یەکێتی و پارتی بیکەنە مەرج بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و لە بودجەی 2026 بڕە پارەیەکی باشی بۆ تەرخان بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند مانگێک پێویستە بۆ پەسندکردنی یاسای بوودجە و ئەمەش گرێنتی نییە ئایا دەنێردرێت یاخود نا. بەڵام مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان و بەرپرسانی باڵای پارتی بەردەوام جەخت دەکەنەوە نابێت ئەو دوو مووچەیە بفەوتێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی لهبارهی شهپۆلی بارانبارین و ڕاگهیاندنى پشوو
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی نەزاهەی عێراق: زیاتر لە 17 ملیۆن دۆلارمان گەڕاندووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هۆشداریی لە ئەنجامدانی جوانکاریی بە فیلەر پێش پشکنین دەدرێت
لەمەوپێش

دوازدەمین فیلمە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی دهۆک بە بەشداری سینەماكارانی 37 وڵات دەستپێدەكات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتیهكی باكووری کوردستان نیو سهدهیه تهنیا چای و پسكیت دهخوات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەفر باکووری کوردستان دادەپۆشێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گوژمەی حەوتەمی پارەی جووتیاران خەرج کرا
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمی چاودێری دارایی عێراق سەردانی سلێمانی و دهۆک دەکەن
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانى کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر له هەولێر داوای ATM دەکەن
- بزنس
- 7 کانوونی یەکەم
کاتی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا کرا
- بزنس
- 7 کانوونی یەکەم
وەزارەتی دارایی بەشێکی خەرجی فەرمانگەکانی ڕاگرت





