
ئاڤا دیجیتاڵ
بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە چەند درۆنێک هێرشکراوەتە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری عێراق کە سوپای ئەو وڵاتەی لێیە و برینداری لێکەوتووەتەوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: ئەمشەو 23-1-2024 جارێکی دیکە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کرایە ئامانج کە لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بەکاردەهێنرێت. بنکە سەربازییەکە لە دوو شوێنی جیاواز، لە ناوخۆی عێراق و لە سووریاشەوە کرایە ئامانج.
ئەم هێرشە لەکاتێکدایە سەرەتای ئەم هەفتەیەش هەمان بنکەی سەربازی بە چەندین مووشەک کرایە ئامانج، بەڵام هێرشەکانی ئەمشەو بە درۆن بوون.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکا بەبێ ئەوەی ناوەکەی ئاشكرابکات ڕایگەیاندووە: چەند هێرشێک بە درۆن کراونەتە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار. گوتووشیەتی: پێمان ڕاگەیەنراوە کە برینداری لێکەوتووەتەوە و زیانی بە ژێرخانی شوێنەکەش گەیاندووە.
لە لایەکی دیکەوە: گرووپی بەرگریی ئیسلامی لە عێڕاق کە ئێران پاڵپشتیانە، لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسیارێتیی خۆیان لە هەردوو هێرشە درۆنییەکە ڕاگەیاند، دەڵێن گوایە بۆ پاڵپشتی لە فەڵەستینییەکانی غەزە هێرشەکەیان ئەنجامداوە.
بەرگریی ئیسلامی لە عێڕاق، کە دژی پاڵپشتیی ئەمریکان بۆ ئیسرائیل، بەرپرسیارێتیی خۆیان لە زۆربەی هێرشەکانی ئەم دواییانەی سەر ئەمریکا ڕاگەیاندووە کە لە عێراق کراوەتە سەریان.
واشنتن لە کاردانەوەی هێرشەکاندا چەندینجار هێرشی ئاسمانی کردووەتەوە سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران.
باکگراوند: لە دەستپێکی جەنگی حەماس ئیسرائیلەوە لە تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە، توندوتیژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەڵکشاون، زیاتر لە 150 هێرش کراونەتە سەر ئەمریکا و هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا.
ئەم هێرشانە لەکاتێکدان لایەنە شیعەکان لە عێراق داوای رۆیشتنی ئەمریکا لە عێراق دەکەن. هەروەها محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەهەمانشێوە داوا لە هاوپەیمانان دەکات وڵاتەکە بەجێبهێڵن و، پێیوایە ئەم چۆڵکردنە ئاسایشی وڵاتەکە مسۆگەر دەکات.
لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، نزیکەی 2500 سەربازی ئەمریکی لە عێراق و نزیکەی 900 سەربازیش لە سووریا هەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات