
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر- ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
دوای هەنگاوەکەی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە بڵاوکردنەوەی ناوی ڕەوتی نیشتیمانی شیعە، چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت "بڕیارەکە سێ ئامانجی لە پشتە".
وێنە گەورەکە: بڵاوکردنەوەی دروشمێک لە ژێر ناوی "ڕەوتی نیشتیمانی شیعە" کە واژۆ و ناوی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدری لەسەرە، کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
لێدوانی فەرمی: عەلی فەتلاوی، بەرپرس لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی بە میدیاکانی گوتووە:" هەنگاوەکەی سەدر ئامانج لێی شکاندنی گۆشەگیری سیاسییە، ناوە نوێیەکەش ناوێکی فراوانە، بە دڵنیاییەوە ئامانجی هەیە و لە نێو ئەو ئامانجانەشدا ئەوەیە کە سیستەمێکی سیاسی نوێ هەبێت کە لە ڕێگەیەوە ڕەوتەکەی بچێتە ناو کاری سیاسییەوە لە ژێر ناونیشانی نیشتیمانپەروەری".
زانیاریی زیاتر: "سەدر دەیەوێت لە ڕەوتە نوێیەکەیدا بەشێک لە چوارچێوەی هەماهەنگی یان هێزە سیاسییەکانی شیعە، کە لە ژێر ناونیشانی سەربەخۆدان لە خۆی کۆبکاتەوە. عەلی فەتلاوی وای گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕەوتی سەدر، دوای دوو ساڵ دابڕان لە پرۆسەی سیاسی، ئامادەکاری دەکات بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە ساڵی داهاتوو بکرێت.
باکگراوند: ڕەوتی سەدر لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021ـی پەرلەمانی عێراقدا 73 کورسی بەدەستهێنا، بەڵام دواتر پەرلەمانتارانی کشاندەوەوە و وازهێنانی لە کاری سیاسی ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 23 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
57 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






