سەرۆک بارزانی لە یادی ئەنفال: هێشتا دەنگ و ڕەنگی شۆڤێنی بۆ دژایەتیكردنی كورد لەناو دەوڵەتی عێراقدا دەبینرێت
- کوردستان
- 2024-04-14

ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە یادی ئەنفالدا پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، هێشتا دەنگ و ڕەنگی شۆڤێنی بۆ دژایەتیكردنی كورد لەناو دەوڵەتی عێراقدا دەبینرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ 36 ساڵ بەسەر جینۆسایدی هەرێمی كوردستان تێدەپەڕێت، لە پرۆسەیەكی لە ناوبردن و ڕاگواستن كە ڕژێمی بەعس کردوویەتی، بەشێوەیەک هێشتا كاریگەرییەكانی وەک زامێكی قووڵ لە جەستەی كۆمەڵگەی کوردیدا ماوە.
پەیامی فەرمی: سەرۆک بارزانی بۆ یادی 36 ساڵەی جینۆسایدی كوردستان گوتی: لەو كۆمەڵكوژی و جینۆسایدەدا كە لە چەند قۆناغ و بەشێوەیەكی ڕێكخراو سەرجەم ناوچەكانی كوردستانی گرتەوە، 180 هەزار هاووڵاتی بێتاوانی كوردستان بێسەروشوێن و شەهید كران؛ لەگەڵ ئەوەشدا كیمیابارانكردنی كوردستان و وێرانكردنی هەزاران گوند و پلانی تەعریبکردن و ڕاگواستنی زۆرەملێ و تێكدانی ژێرخانی ئابووری و دیموگرافی و كۆمەڵایەتی و دەروونی كوردستان بەشێكی دیکە ئەو تاوانانە بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: ڕاستە ئەنجامدەرانی تاوانی ئەنفال و تاوانەكانی دیکە تووشی شكست بوون و كەوتنە زبڵدانی مێژوو، بەڵام ئاسەواری ئەو جینۆساید و زوڵمەی لە دژی گەلەكەمان ئەنجام دران هەر ماون و برینەكانی گەلەكەمان ساڕێژ نەكراون؛ سەرباری ئەو ستەمە گەورەیەی لە گەلەكەمان كراوە بەداخەوە هێشتا دەنگ و ڕەنگی شۆڤێنی بۆ دژایەتیكردنی كورد لەناو دەوڵەتی عێراقدا دەبیندرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا جەختی کردەوە، ئەركی سەرشانی دامەزراوە فەرمییەكانی دەوڵەتی عێراقە كە کار بۆ قەرەبووی ئەنفال و ئەو جینۆساید و زوڵمە بكەن كە لە بەرامبەر گەلی كوردستاندا ئەنجام دراوە، پێویستە ڕێگە لە هەموو جۆرە هەوڵ و سیاسەتێكی شووم بگرن كە بە دیدێكی شۆڤینی و نكۆڵیكار سەیری مافەكانی گەلی كوردستان دەكەن؛ لە یادی 36 ساڵەی تاوانی ئەنفالدا پێزانینمان بۆ قوربانیدان و خۆڕاگریی كەسوكاری ئەنفال و شەهیدان هەیە و سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی ئەنفال و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 33 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






