كێشەكانی هەولێر و بەغدا لە سەردانەکەی سوودانی بۆ ئەمریکا پرسێكی سەرەكی دەبێت
- عێراق
- 2024-04-14

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
یەکێک لەو پرسانەی کە بەلای ئەمریکاوە گرنگە، چارەسەربوونی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە، ئەم پرسەش یەکێک لە مەلەفە گرنگەکانی نێو جانتاکەی سوودانییە کە لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی بایدن دەیخاتە سەر مێزی گفتوگۆ.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو پرسە سەرەكییەی ئەمریكا بەلایەوە گرنگە، ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولێرە، تاوەکو دڵنیابێت لەوەی كشانەوەی نابێتە هۆی دروستبوونی بۆشایی ئەمنی و هاندانی گەڕانەوەی ڕێكخراوی داعش، هاوشێوەی كشانەوەی لە ساڵی 2011.
ماڵپەڕی ئەمواج میدیا راپۆرتێكی وای بڵاوكردووەتەوە
بابەتی ستراتیژی: پێدەچێت ئەمریكا بوونی هێزەكانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق جیابكاتەوە، شێوازێک بدۆزێتەوە كە هەردوولایان وەک پێویست كۆک و تەبابن، لەگەڵ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی لە هەرێمی كوردستان.
لەلایەکی دیکەوە: بەغدا هەوڵی دۆزینەوەی لێكگەیشتنی هاوبەش لەگەڵ وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا دەدات، بۆ سوككردنی فشارەكان لەسەر بانک و كۆمپانیاكان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیژنە سەربازییە باڵاكەی ئەمریكا و عێراق كاردەكەن بۆ ئەوەی لەمانگی تەممووزی 2024 گەڕێكی دیکەی گفتوگۆكانیان بەڕێوەبچێت، لەبارەی بوونی هێزەكانی هاوپەیمانان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 20 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
54 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





