
دەروازەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ گەشتە ڕاگیراوەکان دەستیان پێکردەوە و خشتەی کاتی گەشتەکانی قەرەبووکردنەوە لەلایەن فڕۆکەخانە دیاری دەکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق، شەوی شەممە ڕێککەوتی 13-04-2024 ئێران هێرشی تۆڵەی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد، بەهۆیەوە هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک ڕاگیران.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە 15-04-2024 گەشتە ڕاگیراوەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دووبارە دەستیپێکردەوە و قەرەبوو دەکرێنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاتەکانی قەرەبووکردنەوە لەلایەن فڕۆکەخانەوە دیارکراوە، کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی قەرەبووی تیکتەکانی هاووڵاتیان دەکەنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد عوسمان، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕۆیاڵ ترید بۆ ئاڤا نیوز گوتی: شێوازی قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتیان بەشێوەیەکە، کاتێک حاڵەتێکی وەستانی گەشتەکان دێتە پێش فڕۆکەخانەکان، ڕاستەوخۆ ئەو هێڵەی تیکتەکەیان لێبڕاوە گەشتەکەیان بۆ کاتێکی دیکە دوادەخەن لەگەڵ کرانەوەی فڕۆکەخانە و دەستپێکی گەشتەکان یاخود قەرەبووی پارەی تیکتەکەیان دەدرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ کۆمپانیای تورکش ئێر لاین چوار گەشتی هەیە، تیکتی هاووڵاتیانیش لەلایەن کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی قەرەبوو دەکرێنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






