بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری ئێزدییەکان: چوارشەممەی سوور هیچ پەیوەندی بە ئێزدییەکانەوە نییە
- کوردستان
- 2024-04-16

ژمارەیەک ئافرەتی ئێزدی بەشداریی پەرستشە ئاینییەکانیان دەکەن - وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، زۆرێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ناوی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییان بە هەڵە کردووەتە چوارشەممەی سوور، کە ئەم ناوە هیچ پەیوەندی بە ئێزدییەکانەوە نییە.
وێنە گەورەکە: ساڵانێکی زۆرە وا بڵاودەکرێتەوە کە جەژنی سەری ساڵی ئێزدی و چوارشەممەی سوور بە یەک بۆنە ناو دەبرێن.
ڕوونکردنەوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە، جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکان دەکەوێتە ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی (17ـی نیسانی 2024)، ئەم جەژنە گرنگترین بۆنەیە لای ئێزدییەکان، کە ناوی "جەژنی سەری ساڵی ئێزدییان"ـە، وەک چۆن لە فەرمانی پەرلەمانی کوردستان، ژمارە (16)ـی ساڵی 2010 ئاماژەی پێکراوە.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ئێزدییەکان باسی لەوەش کردووە، زۆرێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ناوی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییان بە هەڵە کردووەتە "چوارشەممەی سوور"، کە ئەم ناوە هیچ پەیوەندی بە ئێزدییەکانەوە نییە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: سعود مستو نەجم، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، چوارشەممەی سوور پەیوەندی بە سەری ساڵی ئێزدییەوە نییە و لە ئایینی ئێزدیشدا تەنیا یەک قەولی ئایینی باسی چوارشەممەی سووری کردووە، بەڵام وەک بۆنەیەکی ئایینی هیچ شتێک بەو ناوەوە نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی بیروباوەڕی ئێزدی، جەژنی سەری ساڵی ئێزدی، گرنگترین و کۆنترین بۆنەیە لای ئێزدییەکان، بە جەژنی دروستبوونی گەردوون دەستپێکردنی ژیان دادەنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە





