
ئاڤا نیوز
ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە بە ماتۆڕسکیل لە کەسێکی داوە و ڕایكردووە، پاشان ئەو كەسە گیانی لەدەستداوە و شۆفێرەکە ڕایکردووە، لە سلێمانیش کەسێک دەستگیرکراوە چوار ئۆتۆمبێلی دزیوە و تەقەی لەمەفرەزەکانی ئاسایش کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: لەڕێکكەوتی 15-4-2024، لە شەقامی (150م) تەرمی هاووڵاتییەک بەناوی (دیار عومەر خدر) دۆزرایەوە، داوی گەیشتنی هێزەکانیان دەرکەوتووە بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستداوە و لەشوێنی ڕووداوەکە بەجێهێڵراوە.
زانیاریی زیاتر: هێزەکانی ئاسایش دەستیان بە بەدواداچوون کردووە و توانیویانە تۆمەتبارەکە بەناوی (ک،ح،ن) دەستگیر بکەن کە بە ماتۆڕسکیل لەو هاووڵاتییەی داوە و هەڵهاتووە.
لە لایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، بڵاویکردەوە: تۆمەتبارێکی داواکراوی هەڵاتوو لە یاسا و لەدایکبووی 2000 بەناوی (پ.ف.ح) لە قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکردووە، کە چەندین پێشینەی تاوانی دزیکردنی ئۆتۆمبێل و هەڵکوتانە سەر هاووڵاتیان و سەرانە وەرگرتن و تەقەکردن لەمەفرەزەکانی ئاسایشی هەبووە.
ئەمەش بزانە: تۆمەتبارەكە لەسەر ڕێگای ( ناحیەی شۆڕش و سەنگاو و قەزای کەلار )بەزەبری چەک چەندین ئۆتۆمبێلی لەهاوڵاتیان سەندووە و بووەتە هۆی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیان و ڕێبوارانی سنوورەکە، دوای دەستگیرکردنی سەرجەم ئۆتۆمبێلە دزراوەکان ڕادەستی خاوەکانیان کرانەوە. ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئەمەی گوتووە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت