
خوێ- گێتی
ئاڤا نیوز
توێژینەوەیەكی پزیشكی دەریخستووە، زیاد بەكارهێنانی خوێ لە كاتی ژەمەكاندا كاریگەری هەیە لەسەر تەندروستی و دەبێتە هۆی نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە.
بڵاوكراوەی فەرمی: سەنتەری توێژینەوەی قەڵەوی لە زانكۆی تولان، توێژینەوەیەکی کردووە و تێیدا هاتووە: زیاد بەكارهێنانی خوێ بۆ خۆراكەكان دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە.
ئەوەی پێویستە بزانیت: ئەم توێژینەوەیە لەسەر 465 هەزار كەس ئەنجامدراوە كە نەخۆشی گورچیلەیان نەبووە كاتێك ناویان تۆماركردووە لە بنكەیەكی زانیاریی تەندروستیدا، ئەو كەسانەی كە ناوبەناو خوێی زیادیان بە كارهێناوە ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشی گورچیلە 4٪ زیاترە، ئەوانەی كە بە بەردەوامی خوێی زیادیان بە كارهێناوە ئەگەری توشبوونیان 11٪ زیاتر بووە.
زانیاریی زیاتر: ئەم خەمڵاندنانەی مەترسییە پەیوەستە بە هۆكارەكانی شێوازی ژیانكردن، بۆ نمونە مەترسییەكەی زیاتر دەبێت ئەگەر سەرەرای بەكارهێنانی برێكی زۆر لە خوێ، جگەرەكێشان، زیادبوونی كێش، خواردنەوەی كحول، كەمی وەرزشكردن، نەخۆشی شەكرە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنی لەگەڵ بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە: داعش لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە 153 هێرشی ئەنجامداوە
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرا کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا بە مەرج دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە