
كێڵگەی غازی كۆرمۆر
ئاڤا دیجیتاڵ
كێڵگەی غازی كۆرمۆر بە كاتیۆشا هێرشی كرایەسەر، سەرچاوەیەكیش بۆ ئاڤا میدیا باس لەوەدەكات هێرشەكە كۆگایەكی كردووەتە ئامانج و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
چیرۆكی سەرەكی: سەرچاوەیەك بۆ ئاڤا میدیا زانیاری لەبارەی هێرشكردنە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر ئاشكرادەكات، سەرچاوەكە دەڵێت " كەمێك پێش ئێستا هێرشكراوەتە سەر كێلگەی غازی كۆرمۆر لە قادر كەرەم، عەمباری نەفتاكەی كۆرمۆر بەهۆی هێرشەكەوە ئاگری گرتووە".
بە گوتەی سەرچاوەكە " كاتیۆشایەك ئاڕاستەی كێڵگەی غازی كۆرمۆر كراوە و بەهۆیەوە ئاگر لە كۆگایەكی كێڵگەكە كەوتووەتەوە، سەرچاوەكە گوتیشی "هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە".
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 25-7-2022 كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە سنووری شارۆكەی چەمچەماڵ، كەوتە بەر هێرشی مووشەكی و چەند كاتیۆشایەك بەر كێڵگەكە كەوتن، هێرشەكە لە دەوروبەری كاتژمێر 8:00ی ئێوارە روویداوە و بە سێ مووشەك هێرش كراوەتە سەر كێڵگەكە.
باكگراوند: ئەم كێڵگەیە پێداویستی رۆژانەی غازی ماڵانو وێستگەكانی كارەبای هەرێمی كوردستان دابین دەكات، لەپاڵ ئەمەدا نەوتی كۆندێنسەیت لەم كێڵگەیەدا بەرهەم دەهێنرێت.
ڕووبەری ئەم بلۆكە 135 كیلۆمەتری دووجایە، دەكەوێتە خۆرئاوای ناحیەی (قادركەرەم) لە قەزای چەمچەماڵ، ئەم كێلگەیە تاوەكو ساڵی 2003و رووخانی رژێمی سەددام لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی عێراقدا بوو.
سەرەتای دۆزینەوەی ئەم كێڵگەیە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 1928، ئەوكات كۆمپانیای نەوتی ئینگلیز گەڕانێكی سەرەتایی تێدا كردووەو بیرێكی لێداوە، بەڵام نەوتی دەرنەهێناوە، ئیتر كاركردن لەم كێڵگەیە راوەستاوە تاوەكو ساڵی 1953 دەست بەكاركردن كراوەتەوە، ئەوكات پشكنەرەیان زیاتر بەدوای نەوتدا گەڕاون، بەڵام بۆیان دەركەوتووە (1.8 ترلیۆن) پێ سێجا گاز لە كێڵگەكەدا هەیە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 14 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
48 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





