گرافیكی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات، هەوڵێک هەیە بۆ هەمووارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان لە عێراق بۆ ئەو مەبەستەش چەند بژاردەیەک سەبارەت بە سیستەمی هەڵبژاردن هەن.
وێنە گەورەکە: دوایین هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە مانگی 10 ی ساڵی 2021 کرا، یەکەم هەڵبژاردنی پێشوەختە بوو لە عێراق بکرێت. لە کارنامەی حکومەتەکەی سوودانی بابەتی هەڵبژاردنی پێشوەختە یەکێک بوو لە تەوەرەکان. ئێستاش هەوڵێک هەیە بۆ هەمووارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.
لێدوانی فەرمی: نەهرۆ ڕواندزی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئاڤا نیوز ئاماژە بەو هەوڵانە دەکات کە "لەلایەن هێزەکانی نێو چوارچێوەی شیعی" دەدرێت بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان.
زانیاریی زیاتر: "بەپێی خوێندنەوەی چاودێرانی سیاسی چوارچێوەی شیعی ترسیان لەوە هەیە ئەمجارە محەممەد شیاع سوودانی 50 کورسی بەدەست بهێنێت، هەربۆیەش پەنا بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەبردێت". نەهرۆ ڕواندزی وا دەڵێت.
لە لایەکی دیکەوە: عەبدولئەمیر مەیاحی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: ژمارەیەک واژۆ کۆکراونەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی ڕوون نییە. فراکسیۆنەکانیش لەگەڵ گەڕانەوەی بەڕێز موقتەدا سەدرن بۆ پرۆسەی سیاسی و بەشداریکردن لە حکومەت" ئەلمەیاحی ئەمەی بە ڕۆژنامەی "سەباح" گوت.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: محەممەد جاسم خەفاجی، ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. پێیوایە "کۆمەڵێک ئاستەنگ" هەن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئەندامێکی لێژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: "هیچ پێشنیازە یاسایەک یان پرۆژە یاسایەک سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن نەگەیشتووەتە دەست لیژنەی یاسایی. ڕائید مالیکی، ئەمەی بە میدیای عێراق گوتووە.
هۆکارە زانراوەکانی گۆڕینی سیستمی هەڵبژاردن:
• وەک خۆی بمێنێتەوە
• بکرێتە فرەبازنەیی
• فرەبازنەیی بە سیستمی سانت لیگۆ
ئامانجی هەموارکردنەوەکەی یاساکە:
• بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە
• گەڕانەوەی سەدر
• دەستلەکارکێشانەوەی سوودانی پێش هەڵبژاردن بە شەش مانگ
• ترس لە دروستکردنی هاوپەیمانیێتی نوێ لەلایەن نووری مالیکی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- ڕاپۆرت
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
گرژییەکانی نێوان سوودانی و "کەتیبەکانی حیزبوڵڵا" ڕوو لە هەڵکشان دەکات
- ڕاپۆرت
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی ئاشتی لە تورکیا لە یەکەم کۆبوونەوەی بڕیاری گۆڕینی ناوەکەی دا