
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. وێنە: میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق بە مەبەستی بەشداری لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهان سەردانی سعودیە دەکات.
وێنە گەورەکە: کۆبوونەوەی تایبەتی کۆڕبەندی ئابووریی جیهان بڕیارە لە ڕۆژانی 28 و 29ـی ئەم مانگە لە ڕیازی پایتەختی سعودیە ڕێک بخرێت، بڕیارە چەندین وڵاتی جیهانی و عەرەبی و چەندین كەسایەتی و بازرگانی گەورە بەشداری بكەن.
هۆکارە زانراوەکان: نووسینگەی رۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەرەتای ئەو مانگە ڕایگەیاندبوو، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی تایبەتی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی، بانگهێشتنامەی فەرمی بۆ سوودانی نێردراوە.
زانیاریی زیاتر: شازادەی جێنشینی سعودیە لە بانگهێشتنامەکەیدا بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەی نووسیوە: "بەشداریی سوودانی لە کۆڕبەندەکە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر دەرئەنجامی کۆبوونەوەکان دەبێت."
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید بۆ هەشت ڕۆژی دیکە دواخرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید بەتۆمەتی هەڕەشەکردن و ناوزڕاندن دەستگیر کراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنە نەوتییەکەی نێوان عێراق و سووریا ئاستەنگی بۆ دروست دەبێت
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کوڕی بەرپرسێکی عێراق و شەش کەسی دیکە بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەست دا