وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان لەبارەی هێرشكردنە سەر كێڵگەی كۆرمۆر ڕوونكردنەوە دەدات
- هەواڵ
- 2024-01-26

ئاڤا دیجیتاڵ
وەزارەتی سامانە سرووشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند " تیمەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانەغاز لە كێڵگەی كۆرمۆر سەرقاڵی چارەسەركردنی دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی غازن، دوای ئەوەی شەوی رابردوو (25)ی كانوونی دووەم بەهۆی هێرشێكی درۆنی بۆ سەر كێڵگەكە ئاگر كەوتەوە".
چیرۆكی سەرەكی: وەزارەتی سامانە سرووشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند "تیمەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانەغاز لە كێڵگەی كۆرمۆر سەرقاڵی چارەسەركردنی دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی غازن، دوای ئەوەی شەوی رابردوو (25)ی كانوونی دووەم بەهۆی هێرشێكی درۆنی بۆ سەر كێڵگەكە ئاگر كەوتەوە.
"خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانێكی ماددی لێكەوتەوە، بەم هۆیەشەوە لە كاتژمێر (10)ی دوێنێ شەوەوە هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا بۆ بەرهەمهێنانی 2800 میگاوات كارەبا راگیراوە و زیانی گەورەی بە هاوڵاتیانی كوردستان گەیاندووە". وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان وادەڵێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هاوڵاتیان دڵنیا دەكاتەوە لەگەڵ ئاسایبوونەوەی دۆخەكە بەرهەمهێنانی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا دەستپێدەكاتەوە .
هەر ئەمڕۆ كۆمپانیای دانەغاز كە لە هەرێمی كوردستان لە كێڵگەی كۆرمۆر و چەمچەماڵ سەرقاڵی بەرهەمهێنانی غازە، لە راگەیێندراوێكدا ڕایگەیاند "شەوی پێنجشەممە، 25ـی كانوونی دووەمی 2024، یەكێك لە كۆگاكانی هەڵگرتنی گازی شل لە كێڵگەی كۆرمۆر كرایە ئامانج كە گومان دەكرێت لە رێگەی درۆنێكەوە بووبێت و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە."
"بەمەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە، پڕۆسەی بەرهەمهێنان بەتەواوەتی راوەستاوە، تیمەكانی بەگەڕخستن لە نزیكترین كاتدا سەرجەم رێكارەكانی پێویست بۆ دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنان دەگرنەبەر كە پێشبینی دەكرێت لە وادەیەكی نزیكدا ئەوە بكرێت." دانەغاز وای گوتووە.
ڕاگەیێندراوەكەی دانەغاز لەكاتێكدایە، شەوی پێنجشەممە 25-1-2024 سەرچاوەیەكی بەرپرسی قەزای چەمچەماڵ بە ئاڤا میدیای گوت " كاتیۆشایەك ئاڕاستەی كێڵگەی غازی كۆرمۆر كراوە و بەهۆیەوە ئاگر لە كۆگایەكی كێڵگەكە كەوتووەتەوە، سەرچاوەكە گوتیشی "هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە".
لەبارەی هێرشەكەوە ئەلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیویەتی: "ئیدانەی هێرشەكەی شەوی رابردووی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە هەرێمی كوردستان دەكەم، كە لەم وەرزەی زستاندا بووە هۆی وێرانكردنی ژێرخان و پچڕانی كارەبا لەسەر ملیۆنەها هاووڵاتی".
رۆمانۆسكی گوتیشی "ئەمریكا لە پاڵپشتی هاوپەیمانەكانی لە عێراق و هەرێمی كوردستان و پاراستنی سەروەری ئاسایشەكەی بەردەوام دەبێت".
هاوكات شەوی پێنجشەمەوەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند " هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە كاتژمێر 10:22 خولەكی شەوی 25-01-2024، لە كێڵگەی گازی كۆرمۆر ئاگرێك كەوتووەتەوە."
بەگوێرەی راگەیێندراوەكە: "لەپێناو سەلامەتیی كارمەندان و كێڵگەكە هەناردەكردنی گاز بۆ سەرجەم وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا راگیرا و بووە هۆی كەمبوونەوەی زیاتر لە 2800 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا."
باكگراوند: كێڵگەی گازی كۆرمۆر دەكەوێتە گوندی كۆرمۆر لە شارۆچكەی قادر كەرەم لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، كۆمپانیای دانەغاز و نەوتی هیلالی ئیماراتی وەبەرهێنان لە كێڵگەكەدا دەكەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 13 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
47 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





