
ئاڤا دیجیتاڵ
خشتەی کاتی دیاریکراو بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە عێراق دادەڕێژرێت، بۆ ئەم مەبەستەش سوودانی لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان کۆبووەوە.
لێدوانی فهرمی: "ئەمڕۆ شەممە 27-01-2024 بەسەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، یەکەم گەڕی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هاوبەشی سەربازیی نێوان عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بەسەرۆکایەتیی ئەمەریکا، بۆ پێداچوونەوە بە ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانان بەڕێوەچوو.
هۆكاره زانراوهكان: دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندە سەربازییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، کارەکانی ئەو لیژنە باڵایە لەسەر ئاستی سێ گرووپ دەستپێدەکەن. بەپێی راگەیێنراوێکی نووسینگەی سوودانی، گرووپەکان بریتین لە ئاستی مەترسی و هەڕەشەکانی داعش، پێداویستیی ئۆپەراسیۆنەکان و بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی هێزە ئەمنییەکان عێراق.
بابهتە ستراتیژییهكان: لە چوارچێوەی ئەم پێداچوونەوەیەدا، خشتەی کاتی دیاریکراو بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی سەربازی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دادەڕێژرێت و، دواتر هەنگاودەنرێت بۆ پەیوەندییە ئەمنییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمەریکا و ئەو وڵاتانەی لە هاوپەیمانییەکەدا بەشدارن".
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕێککەوتنەکە، لایەنەکان پابەند دەبن بە ڕێککەوتنە ستراتیژییەکەی ساڵی 2008ـی نێوان عێراق و ئەمەریکا، ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە قۆناغی دانوستاندن لە سەرتاسەری وڵات پارێزراودەبن و ڕێگری لە پەرەسەندنی گرژییەکان دەکرێت. لەلایەکی دیکەوەش سەرۆکوەزیرانی عێراق خواستی وڵاتەکەی بۆ هەنگاونان لەپێناو پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ هەموو وڵاتانی هاوپەیمان دووپاتکردەوە
گۆشەیەکی دیکە: سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان ناوەڕۆکی ئەو نامەیەیان ئاشکراکردووە، کە واشنتن لەڕێگەی وەزیری دەرەوە بۆ حکومەتی عێراقی ناردبوو سەبارەت بە شێوازی کشانەوەی هێزەکانیان، ناوەڕۆکی پەیامەکەی ئەمریکا باس لەوەدەکات كه كشانهوهی هێزهكانیان ئەگەر ڕووبدات "بێ باج نابێت".
بهرپرسانی ئەمریکا هۆشداریان بە عێراق داوە لهوهی كشانهوهی هێزەکانیان نابێتە هۆی راگرتنی هێرشەکان بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، ئهگهر بەشداربن لە تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
باکگراوند: لەدوای سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە غەززە، هێرشکردنە سەر بنكە و بارەگاكانی ئەمریكا لە عێراق و سووریا و هەرێمی کوردستان زیادیان كردووە، لایەنە عێراقییەكانیش بەردەوام داوادەكەن ئەمریكا عێراق جێبهێڵێت.
بەپێی داتا بڵاوکراوەکانی ئەمریکا، لە سێ مانگی رابردوودا زیاتر لە 150 جار بە مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر بنکەکانیان لە عێراق و سووریا، ئەمریکاش دوو جار بەفەرمی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حەشدی شەعبی لە عێراق بۆردوومانکردووە، بۆردوومانەکانیش کوژراو و بریندار و کاردانەوەی فراوانیان لە شەقامی عێراق لێکەوتەوە، هەڕەشەی ئەوەش دەکات لەپێناو پاراستنی هێزەکانیان، هێرشی زیاتر دەکاتە سەر ئەو گرووپانەی لە ئێرانەوە نزیکن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 15 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
49 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





