سەرۆکوەزیران بارزانی لیژنەیەک بۆ بەهەمیشەییکردنی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست دادەمەزرێنێت
- کوردستان
- 8 ئایار

مامۆستایەک چاودێری هۆڵی تاقیکردنەوە دەکات - وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەیەکی بۆ بەهەمیشەییکردنی 30 هەزار مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست ڕاسپارد.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 08-05-2024 بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێک کرا.
لێدوانی فەرمی: بە هەمیشەییكردنی 30 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری گرێبەستە لە هەرێمی کوردستان تەوەرێکی کۆبوونەوەکە بوو، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "سەرۆکوەزیران بارزانی لیژنەیەکی ڕاسپارد بۆ بەدواداچوونی ورد لەسەر ناو و ساڵی گرێبەستی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی گرێبەستن، هەروەها لیژنەکەی ڕاسپارد بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بەمەبەستی دۆزینەوەی میکانیزمیک لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەسەر ئەم پرسە."
بۆچی گرنگە: لە هەرێمی کوردستاندا نزیکەی 30 هەزار مامۆستا و فەرمانبەر هەن کە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک گرێبەست لە قوتابخانە و فەرمانگەکان دایمەزراندوون و چاوەڕێی بە هەمەیشەییکردنیان دەکەن؛ ئێستا کەیسەکانیان لە ئەنجوومەنی وەزیرانە بە مەبەستی بڕیاردان لە بەهەمیشەییکردنیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت