سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی: هەڵبژاردنی داهاتوو لە کۆتایی ساڵی 2025 دەکرێت
- عێراق
- 2024-05-09

حەسەن فەدعەم، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە
ئاڤا نیوز
سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی، پێیوایە هەڵبژاردنی داهاتوو لە کۆتایی ساڵی 2025 دەکرێت، ئەوەش ڕەتدەکاتەوە هیچ ڕێککەوتنێک هەبێت بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن.
لێدوانی فەرمی: حەسەن فەدعەم، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە ڕایگەیاند: "هەڵبژاردنی داهاتوو لە کۆتایی ساڵی 2025 دەکرێت، پێش دوو مانگ لە کۆتاییهاتنی تەمەنی پەرلەمانی عێراق، پێموانییە هیچ بیانوویەک هەبێت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە سایەی ئەو سەقامگیرییە حکومی و سیاسییەو ئەو سەرکەوتنەی حکومەتەکەی محەممەد شیاع سوودانی پێشکەشی کردووە".
زانیاریی زیاتر: بە بڕوای ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستی بە ڕێککەوتن هەیە و دەڵێت: "هێشتا هیچ ڕێککەوتنێک نییە لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، لەوانەش پرسی زیادکردنی بڕگەیەک کە ڕێگری لە بەربژێربوونی ئەوانە بکات کە خاوەن پۆستی باڵان لە وڵاتدا، لەوانە سەرۆکوەزیران و وەزیرەکان".
وێنە گەورەكە: لە عێراق هێشتا مشتومڕ لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختە هەیە و لایەنەكان لەسەری كۆك نین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 23 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
57 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






