
ئاڤا دیجیتاڵ
دوو هاوڵاتی پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق دوای ئەوەی 35 ملیۆن دینار لە باوكیان دەدزن و هەڵدێن بۆ سلێمانی، لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیر دەكرێن.
چیرۆکی سەرەکی: لە دوای کەمتر لە چوار کاتژمێر دیارنەمانی دوو هاووڵاتی پارێزگای زیقار، کە لەلایەن کەسوکاریانەوە گوماندەکرا ڕفێنرابن، لە لایەن ئاسایشی سلێمانی دۆزرانەوە و دەرکەوت تۆمەتبارن بە دزینی 35 ملیۆن دینار لە باوکیان و خۆیان حەشارداوە .
لێدوانی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیێندراوێكدا ڕایگەیاند "لەدوای بەدەستگەیشتنی نوسراوێکی پۆلیسی پارێزگای زیقار، لەسەر سکاڵای باوکێک سەبارەت بە دیارنەمانی دوو کوڕە هەرزەکارەکەی، هێزەکانی ئاسایش دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، دەرکەوت لەڕێگەی گروپێکی گەشتیارییەوە هاتوونەتە شاری سلێمانی و لە هۆتێلێکدا ماونەتەوە، پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەرکەوت بڕی 35 ملیۆن دیناری عێراقییان لە باوکیان بردووە و خۆیان حەشارداوە" .
ئاسایشی سلێمانی دەشڵێت " لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار ڕووبەڕووی یاسا کراونەتەوە".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 16 خولەک لەمەوپێش
سیناریۆکانی لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چین؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پۆلیسی فەتا