
دیمەنی ڕێگری لە جووتیارانی كورد لە لایەن سوپای عێراقەوە
ئاڤا نیوز
لە کەرکووک دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران کرا، لە کاتێکدا زیاتر لە دوو هەفتەیە ڕێگری لە جووتیارە کوردەکان دەکرێت دروێنەی دەخڵودانەکانیان بکەن.
وێنە گەورەکە: سایلۆکانی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی سنووری کەرکووک کراونەتەوە و سبەی لە حەویجە و ڕیازیش دەکرێنەوە، سەرجەم بەرهەمی جووتیارانی ئەو پارێزگایە وەردەگیرێت.
لێدوانی فەرمی: زوهێر عەلی، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "پێشبینی دەکرێت بڕی بەرهەمی ئەمساڵی جووتیاران 500 بۆ 600 هەزار تۆن بێت، بە قۆناغ لە چوارچێوەی پلانی کشتوکاڵی و لە دەرەوەی ئەو پلانەش سەرجەمی وەردەگیرێت."
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕی 30ملیار دیناری بۆ گهنمی جووتیارانی پارێزگای کهرکووک تهرخان کردووە، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگاکەش ئاماژە بەوە دەدات، ئەو بڕە جێگیر نییە.
لە لایەکی دیکەوە: 15 ڕۆژە فیرقەی هەشتی سوپای عێراق، ڕێگری لە جووتیارانی چوار گوندی سنووری سەرگەڕان دەکات دروێنەی بەرهەمەکانیان بکەن، بە هۆیەوە مەترسی هەیە نزیکەی 600 جووتیار زەرەرمەند بن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت