بۆ ئاسایشی فێستیڤاڵی فیلمی کان و ئۆڵۆمپیادی پاریس ژیریی دەستکرد بەكاردێت
- کولتوور
- 2024-05-12

دیمەنێكی فێستیڤاڵی كان- وێنە:RFI
ئاڤا نیوز
بەرپرسانی ئەمنیی فەڕەنسا بۆ دابینکردنی ئاسایشی 'فێستیڤاڵی فیلمی کان' سوود لە کامێری چاودێریی پشتبەستوو بە ژیریی دەستکرد دەبەستن. ئەمە دەبێتە تاقیکردنەوەیەک بۆ دووبارەکردنەوەی لە کاتی بەڕێوەچوونی ئۆڵۆمپیادی پاریس كە دوو مانگ دواتر بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەکە: نزیکەی 40 هەزار کەس و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەستێرەکانی سینەمای جیهانی لە فێستیڤاڵی كان ئامادە دەبن. بۆ دابینکردنی ئاسایشی فێستیڤاڵەکە 17 کامێرای چاودێریی زیرەک جێگیر دەکرێن.
پێدراوە ڕاستەکان: کامێراکان توانای ناسینەوەی ڕووداو و ڕفتارە گوماناوییەکانیان هەیە و لە ناسینەوەی کەسانی نادڵنیا و دۆزینەوەی چەک و بابەتی دیکەی قەدەغەکراودا یارمەتیدەر دەبن.
زانیاریی زیاتر: کان یەکێکە لەو شارانەی فەڕەنسا کە زۆرترین کامێرای چاودێریی تێدایە و ژمارەیان 884 کامێرایە، واتە هەر 84 کەسێک کامێرایەکیان بەردەکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
- کولتوور
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 1 تشرینی دووەم
گەورەترین مۆزەخانە لە وڵاتی میسر کرایەوە




