ئاڤا نیوز
ڕاگری کۆلێژی ڤێتەرنەریی زانکۆی سلێمانی ئاماژە بەوە دەدات، لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە بەدواداچوون بۆ هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دەریاچەی دووکان دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: دوو ڕۆژ لەمەوبەر کۆمەڵێک باڵندەی کێوی لە جۆری نەورەس لەسەر دەریاچەی دووکان تووشی نەخۆشییەکی تایبەت بوون، لە ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوتووە کە نەخۆشییەکە بەهۆی ڤایرۆسێکەوەیە و بە کۆمەڵ مردار بوونەتەوە و لەسەر لێواری دەریاچەکان کەوتوون.
لێدوانی فەرمی: د. نادیە عەبدولکەریم، ڕاگری کۆلێژی ڤێتەرنەریی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند: "لیژنەیەک کە کۆمەڵێک پسپۆڕی جیاواز لەخۆ دەگرێت بە وردی لە هۆکاری مرداربوونی نەورەسەکان دەکۆڵێتەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە چوار ساڵە باڵندەی نەورەس لە دەریاچەی دووکان دەژین و دیارترین شوێنیان دووگرتکانە ماوەی پێنج بۆ 15 ساڵ لە ژیاندا دەمێننەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش





