
جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق
ئاڤا نیوز
نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، لە ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان قسەی كرد. لەوێ گوتی: "چاوەڕێ دەكرێت بەمزووانە وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری بكرێت و پێویستە كۆتای پێكهاتەكانیشی تێدابێت".
وێنە گەورەكە: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەو وادەیەی دیاریكراوە دوادەكەوێت، پێدەچێت بەمزووانە وادەیەكی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی دیاری بكرێت، ئەویش دوای ناڕەزایی پارتی و پێكهاتەكان لە شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن.
لێدوانی فەرمی: جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ڕایگەیاند: چاوەڕێ دەکرێت بەمزووانە کاتی هەڵبژاردن دیاریی بکرێت؛ هیوادارین ئەم کاتە نوێیە لە ماوەیەکی کەمتر لە چوار مانگی ئایندە بێت و کۆتای کەمینەکانیشی تێدابێت.
زانیاریی زیاتر: دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان تووشی جەمسەرگیریی زیاتر بووە، هەڵبژاردنێکی گشتگیر و شەفاف و جێمتمانە کە هەمووان تیایدا بەشدار بن، زۆر پێویستە.
پلاسخارت وای گوتوە.
گۆشەیەكی دیكە: پلاسخارت سەبارەت بە دۆخی قەزای شنگال قسەی كرد و گوتی "نۆ ساڵە شنگال لە دەست داعش ئازاد کراوە، بەڵام هێشتا شارەکە وەک ئەوکاتە وێرانەیە".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
عێراق لە هەناردەكردنی گەنم بۆ ئێران دوو دڵە؛ لەبەر دوو هۆکارە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 تشرینی دووەم

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
عێراق لە هەناردەكردنی گەنم بۆ ئێران دوو دڵە؛ لەبەر دوو هۆکارە
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
هەموو ئەو زانیارییانەی کە پێویستە لەبارەی دەنگدانی تایبەتەوە بیزانیت
- عێراق
- 37 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی قەرەباڵغیی نێو بنکەکانی دەنگدان دەنێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 800 چاودێری نێودەوڵەتی، چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردنی عێراق دەکەن





