سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی: دابەزینی نرخی نەوت و شەڕی غەززە هەڕەشەن بۆ سەر عێراق
- ڕاپۆرت
- 2024-05-16

ئاڵای عێراق و لۆگۆی سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی
ئاڤا نیوز
بۆردی جێبەجێکاری سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی، ئەنجامی سەردان و گفتوگۆ ڕاوێژکارییەکانی ساڵی ڕابردووی لەگەڵ عێراق بڵاوکردەوە.
وێنە گەورەکە: بە گوێرەی ڕاپۆرتی سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی، لە ئۆکتۆبەری 2022ـەوە کە حکومەتی نوێ لە عێراق پێک هاتووە، سەقامگیریی ناوخۆیی گەشەی زیاتری کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەت ئاسانکاری کردووە بۆ تێپەڕاندنی یەکەمین بودجەی سێ ساڵیی عێراق کە لە 2023ـەوە دەست پێ دەکات و ئەمەش بووەتە هۆی بووژانەوەی ئابووریی نانەوتیی عێراق. هاوکات کاریگەریی دۆخی ناوچەکە لە سەر عێراق زۆر فراوان نەبووە.
درێژەی ڕاپۆرت
هەڵاوسان كەمی كرد
هەڵاوسان لە کۆتایی ساڵی 2023 تا 4٪ کەمی کرد؛ ئەمەش لەبەر دابەزینی نرخی خۆراکی جیهانی، بەرزبوونەوەی بەهای دینار لە شوباتی 2023 و ئاسایکردنەوەی پارەدارکردنی کەرتی بازرگانی.
سندوقەكە هۆشداری دەدات
سندوقەکە هۆشداری دەدات لەوەی کە عێراق لە بەرامبەر ناسەقامگریی نرخی نەوتدا لاوازە. ئەگەر لە سیاسەتەکانیدا چاکسازی نەکات، ئەوا ئەگەری هەیە قەرزە سیادییە مامناوەندەکان گوشاری زیاتری بۆ دروست بکەن و مەترسیی ناسەقامگریی سەرهەڵبدات. هەروەها دابەزینی نرخی نەوت و فراوانبوونی شەڕی غەززە دەتوانن ببنە هەڕەشە بۆ سەر عێراق.
واز لە سیاسەتەکانی دامەزراندنی ناچاری بهێنن
بەڕێوەبەرانی سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی، هانی دەستەڵاتدارانی عێراق دەدەن چاکسازیی دارایی ئەنجام بدات و سەرنجیان لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی پڕۆژەیاسای مووچەی گشتی بێت و واز لە سیاسەتەکانی دامەزراندنی ناچاری بهێنن و پەرە بە سەرچاوە نانەوتییەکان بدەن و کەرتی بانکە تایبەتەکان مۆدێڕنتر بکرێن و هاوکات هاوکارییە کۆمەڵایەتییەکان فراوانتر بکەن. بەهەمانشێوە بەلایانەوە گرنگە چاکسازی لە بەڕێوەبردنی گومرک و داهات و هەروەها لە چاودێریی دارایی و سیستەمی مووچەی خانەنشینی بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: پێشکەوتنی گەورە بۆ غەززە لە ئارادایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕشتنی خوێن لەناو خێزاندا؛ چی دەربارەی تاوانە ڕەشەکان لە عێراقدا دەزانیت؟