
سایلۆیەکی گەنم لە هەرێمی کوردستان-سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
سایلۆکانی هەرێمی کوردستان ئامادەسازی دەکەن بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران، ئەو سایلۆیانە توانای کۆگاکردنی نزیکەی 700 هەزار تۆن گەنمیان هەیە.
وێنە گەورەکە: کەمتر لە دوو هەفتە ماوە بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی کۆگاکردنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکان و دواتر لەڕێگەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بەبازاڕ دەکرێن.
زانیاریی فەرمی: لە هەولێر هەردوو سایلۆی ڕێگە قوشتەپە و ڕێگەی گوێڕ ئامادەن بۆ وەرگرتنی گەنم، پێش دەستپێکردنی پڕۆسەکە بنکەیەکی دیکەش لە کۆیە دەکرێتەوە، توانای وەرگرتنی زیاتر لە 150 هەزار تۆن گەنمیان هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان، چوار سایلۆ و دوو کۆگا ئامادە کراون کە زیاتر لە 280 هەزار تۆن گەنم کۆگا دەکەن. لە دهۆک، چوار سایلۆ تەرخان کراون بۆ ئەوەی زیاتر لە 250 هەزار تۆن گەنم وەربگرن.
ئەوەی چاوەڕواندەکرێت: ڕۆژی دووشەممە، شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی عێراق کۆ دەبێتەوە و ئەو بڕە یەکلایی دەکەنەوە کە لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت.
بۆچی گرنگە: ئەمساڵ لەگەڵ ڕادەستکردنی گەنمم پارەی جووتیاران خەرج دەکرێت و بەوەش جووتیاران ڕاستەوخۆ سوودمەند دەبن.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت