تورکیا کوژرانی 17 گەریلا و شەڕڤانی راگەیاند میدیای پەكەكەش ڕەتیدەكاتەوە
- هەواڵ
- 31 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
لە درێژەی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکاران لە سنوورەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لە لایەک، لە رۆژئاوای کوردستانیش لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی بەرگری تورکیا، کوژرانی 13 شەڕڤانی هەسەدە و چوار گەریلای پەکەکەی ڕاگەیاند.
چیرۆکی سەرەکی: لە ناوچەی فوراتی سنوری سووریا، شەڕڤانانی هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" هێرش دەکەنە سەر سوپای تورکیا دوای پێکدادانێکی توند لە نێوانیان، بە گوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگری تورکیا 13 شەڕڤانیان کوشتووە.
زانیاری زیاتر: لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی (پەنجە-کلیت)ی سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا، سوپای تورکیا هێرشی کردووەتە سەر پەکەکە و دەڵێن "چوار گەریلای پارتی کرێکاران کوژراون".
لەلایەکی دیکەوە: میدیای نزیک لە پەکەکە باس لەوە دەکات لە" زاپ و خواکورک هێرشیان کردووەتە سەر بنکە سەربازییەکانی تورکیا و دوو سەربازی تورکیایان کوشتووە"، هەروەها کوژرانی ئەو 13 شەڕڤانەیان پشتراست نەکردووەتەوە.
باکگراوند: بەهۆی بۆردوومانە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر پێگە و بارەگاکانی پەکەکە، لە گوندەکانی نزیک ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک، هاووڵاتیان مالەکانیان جێهێشتووە و گوندەکان چۆڵکراون، زیانێکی زۆر بەر زەوییە کشتوکاڵیەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووە.
لە رۆژئاوای کوردستانیش، بۆردوومانەکانی تورکیا پاڵاوگە و وێستگەی کارەبای ئەو ناوچانەی کردووەتە ئامانج و زیانێکی زۆری ئابووری بە ناوچەکە گەیاندووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد