
ڕۆژنامەنووس ،شاکار ستار
ئاڤا نیوز
ماوەی چوار ڕۆژە ڕۆژنامەنووس شاکار ستار لە سلێمانی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر کراوە و تاوەکو ئێستا ئازاد نەکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی 18-05-2024، بێژەر و ڕۆژنامەنووس شاکار ستار کە لە دەزگایەکی میدیایی بەناوی "تیوار" کار دەکات، لەکاتی گەڕانەوەی لە سلێمانی بۆ هەولێر لە بازگەی ئاشتی کۆیە لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا.
لێدوانی فەرمی: ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "دوێنێ بە هەوڵی ئێمە ڕێگەدراوە هاوژین و منداڵەکەی چاویان پێبکەوێت لە ئاسایشی سلێمانی".
لەلایەکی دیکەوە: دیاری محەممەد، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "بڕیاربوو دادوەر ڕۆژنامەنووسەکە ببینێت، بەڵام نەیبینیوە و بەو هۆیەوە ئەمڕۆ ئازاد ناکرێت، دوایین جاریش کە بینیویانە دۆخی تەندروستی باش بووە و ئەشکەنجە نەدراوە".
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوتەی سەرچاوەیەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دۆسیەکەی شاکار ستار، لەسەر کاری ڕۆژنامەوانییە و ئاسایشی سلێمانی سکاڵای لەسەر تۆمار کردووە، بە یاسای کاری ڕۆژنامەوانی دەستگیر نەکراوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەکسیۆس: ترەمپ هێشتا لە پووتین تووڕەیە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییەوە بۆ کاندیدان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاریس ئامادەکاری بۆ دیدارێکی نێوان ماکرۆن و مەزڵووم عەبدی دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەکی تووند بۆ ئەو کەسانەی لە دەرەوەی ڕێنماییەکان خەڵک بۆ عومرە دەبەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دووکان پیاوێک هاوسەرەکەی و خزمێکی دەکوژێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی 12 ڕۆژدا 19 بەنزینخانە لە هەولێر سزادراون