
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق بڕیاری لەبارەی خوێندنەوەی ژمارەی پەنجەمۆری دەنگدەران دا و هەر دەنگدەرێک لە کۆی 10 پەنجەی لە کاتی دەنگدان، چوار پەنجەمۆری بخوێنێتەوە دەتوانێت دەنگ بدات.
وێنە گەورەکە: پێشتر کۆمیسیۆن بڕیاری دابوو دەبێت هاووڵاتیان لە کۆی 10 پەنجەی دەست، شەشیان پەنجەمۆریان بخوێنرێتەوە، ئەگەرنا بێبەش دەبن لە دەنگدان، پارتیش تێبینی لەسەر ئەمە هەبوو، داوای چارەسەرکردنی دەکرد.
لێدوانی فەرمی: خالید عەباس، بەرپرسی نووسینگەی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: بڕیاری نوێی کۆمیسیۆن ئەوەیە کە ژمارەی پەنجەکان بۆ وەرگرتنی پەنجەمۆر لە شەشەوە بۆ چوار کەم کراوەتەوە، بۆ ئەوەی زۆرترین دەنگدەر بتوانێت بەبێ کێشە دەنگ بدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی ئەو بڕیارەی پێشووی کۆمیسیۆنەوە، نزیکەی 400 هەزار دەنگدەر لە هەرێمی کوردستان بێبەش دەبوون لە مافی دەنگدان، هاوکات پارتی ڕایگەیاندبوو، لەم ژمارەیە 232 هەزاریان دەنگدەری پارتین.
زانیاریی زیاتر: ئێستا ئەو کەسانەی پەنجەمۆریان ناخوێنرێتەوە، دووبارە بانگ دەکرێنەوە بۆ وەرگرتنەوەی پەنجەمۆریان و کێشەی زۆرینەیان چارەسەر دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئەکسیۆس: ترەمپ هێشتا لە پووتین تووڕەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییەوە بۆ کاندیدان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاریس ئامادەکاری بۆ دیدارێکی نێوان ماکرۆن و مەزڵووم عەبدی دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەکی تووند بۆ ئەو کەسانەی لە دەرەوەی ڕێنماییەکان خەڵک بۆ عومرە دەبەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دووکان پیاوێک هاوسەرەکەی و خزمێکی دەکوژێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی 12 ڕۆژدا 19 بەنزینخانە لە هەولێر سزادراون