
وێنەی تۆمەتبارەکە
ئاڤا نیوز
بەتۆمەتی دزی لە سندووقی كۆكردنەوەی خێر بۆ مزگەوت لە سلێمانی و هەولێر، تۆمەتبارێک لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیر دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لە شاری سلێمانی دزی لە سندووقی كۆكردنەوەی خێری دوو مزگەوت كرا، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و چاودێری خرایە سەر مزگەوتەكان و توانرا لە كاتی دزیكردندا، تۆمەتبارەکە دەستگیر بكرێت.
زانیاریی زیاتر: تۆمەتبارەکە لەدایکبووی ساڵی 2003ـە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە، لە لێكۆڵنەوەكاندا دانی بەوەدا ناوە كە لە چەند مزگەوتێكی سلێمانی و هەولێر دزی لە سندووقی كۆكردنەوەی خێر كردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، پۆلیسی سلێمانی دوو کەسیان دەستگیر کرد کە ماتۆڕسكیل و سندووقی خێری مزگهوتیان دزیوه.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئەکسیۆس: ترەمپ هێشتا لە پووتین تووڕەیە
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییەوە بۆ کاندیدان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاریس ئامادەکاری بۆ دیدارێکی نێوان ماکرۆن و مەزڵووم عەبدی دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەکی تووند بۆ ئەو کەسانەی لە دەرەوەی ڕێنماییەکان خەڵک بۆ عومرە دەبەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دووکان پیاوێک هاوسەرەکەی و خزمێکی دەکوژێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی 12 ڕۆژدا 19 بەنزینخانە لە هەولێر سزادراون