کریستیانەکان بڕیارەکەی دەستەی دادوەریی کۆمیسیۆن ڕەت دەکەنەوە و هەڕەشەی خۆپیشاندان دەکەن
- کوردستان
- 23 ئایار

گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پێنج پارتی پێکهاتەی کریستیانەکان، بڕیارەکەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی کەمکردنەوەی کورسییەکانیان ڕەت دەکەنەوە و هەڕەشەی خۆپیشاندان دەکەن.
وێنە گەورەکە: دوای سکاڵایەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی لە دادگەی فیدراڵی، دەستەی دادوەریی کۆمیسیۆن بڕیاری گەڕاندنەوەی پێنج کورسیی پێکهاتەکانی بۆ سەر 100 کورسیی پەرلەمان دا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەریەک لە بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری، ئەنجوومەنی جەماوەریی کلدانی سریانی ئاشووری، بەیت نەهرەینی دیموکراتی، یەکێتیی بەیت نەهرەینی نیشتمانی و حیزبی نیشتمانیی ئاشووری، لە ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاندووە، نادادپەروەریی بەرامبەریان کراوە و لە کۆی پێنج کورسیی کۆتای کریستیانەکان، تەنیا دوو کورسییان بۆ گەڕاوەتەوە و ئەمەش ڕەت دەکەنەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەو پێنج پارتە ئەوەشیان ڕاگەیاندووە، لە دابەشکردنی ئەو دوو کورسیەشدا، پارێزگای دهۆک بێبەش کراوە کە بە درێژایی مێژوویان زۆرترین ژمارەی کریستیانی تێدایە، ئەمەش پێچەوانەی ئاشکرای یاسا و مافەکانیانە.
ئەمەش بزانە: لایەنە کریستیانەکان، بایکۆتی هەڵبژاردن دەکەن تاوەکو پێنج کورسییەکانیان بۆ دەگەڕێنرێنەوە و هەرێمی کوردستان بۆیان بکرێتە یەک بازنەی هەڵبژاردن، داواش لە خەڵکی خۆیان دەکەن خۆپیشاندان بکەن بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو ستەمە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ستارمەر: لەنزیكترین كاتدا ئێران دەگەڕێنینەوە سەر مێزی گفتوگۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری هەولێر دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو تێکشکێنران و خرانە خوارەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
كونسوڵی گشتیی ئوردن: چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حكومەت مایەی شانازین
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی عێراق بۆ چاودێریی ئەتۆم بۆ ئاڤا: تیشكدانەوەی ئەتۆمی تۆمارنەکراوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عەرەبی هاوردە هەوڵی داگیركردنی سەدان دۆنم زەویی كوردانی دووزخورماتوو دەدات