
ئاڤا دیجیتاڵ
لە چوارچێوەی بەدامەرزاوەییکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و یەکخستنەوەیان، پلەی 4 هەزار و 403 ئەفسەر لە وادەی ئاسایی و یاسایی خۆی بەرزدەکرێتەوە.
بۆچی گرنگە: پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە یەکێکە لە هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکخستن و بەدامەزراوەییکردنی سەربازییانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، دوای دەرچوونی بڕیارەکەش جیاوازی مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت.
وێنە گەورەکە: دوای ڕەزامەندی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، خشتەی پلەبەرزکردنەوەی نەورۆز و ئەیلوولی ساڵەکانی 2020، 2021، خشتەی نەورۆزی 2022 ی ئەفسەرانی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی (70 و 80)، خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەیلولی 2022 و خشتەی نەورۆزی 2023ـی ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە گەڕایەوە و پلەی چوار هەزار و 403 ئەفسەر بەرزکرایەوە.
لێدوانی فەرمی: شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە ماوەی ڕابردوودا لەگەڵ تیمی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە وەک تێمێکی یەکگرتوو، بە بەرنامەیەکی دروست و سەرکەوتووانە کاریان کردووە، لەسەر ڕێکخستنەوەی دۆسیەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران و گەڕانەوەی پلەکانیان لە وادەی ئاسایی و یاسایی خۆی.
ئەمە نۆیەمین خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە، هاوکات فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت: "هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی بەزووترین کات خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی تەواوی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە رێچکەی یاسایی خۆی وەربگرێت".، دڵنیاییش دەدات کار بۆ تەواوکردنی سەرجەم خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگە دەکرێت و بەپێی پێویست و لەکاتێکی گونجاودا، فەرمانی پلە بەرزکردنەوەیان بۆ دەردەچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگە تاوەکو پلەی جێگری ئەفسەر، راستەوخۆ بە فەرمانی وەزیر ئەنجامدەدرێت؛ بەڵام پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران لە وەزارەتی پێشمەرگەوە رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت و دوای رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران، دەبێت سەرۆکی هەرێمی کوردستانی مەرسومی بۆ دەربکات، دواتر بۆ وەزارەتی پێشمەرگە رەوانەدەکرێتەوە و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 6 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
40 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





