
سەرۆک بارزانی و شاندی قەتەر- وێنە: بارەگای بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر کرد، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و هەڕەشە و ئاڵنگارییەکانی بەردەم سەقامگیریی ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە سەڵاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر کرد کە پێکهاتبوون لە ئەحمەد بن حەسەن حمادی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر و سوڵتان بن موبارەک کوبەیسی باڵیۆزی قەتەر لە عێراق و حوسێن بن علی ئەلفەزالە کونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و هەڕەشە و ئاڵنگارییەکانی بەردەم سەقامگیریی ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرا، سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا باشترین ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی گرفت و بنبەست و ئاڵۆزییەکان گرتنەبەری شێوازی دیالۆگ و دوورکەوتنەوەیە لە شەڕ و کاولکاری.
زانیاریی زیاتر: لە دیدارەکەدا جەخت لە گەشەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و قەتەر لە بوارەکانی گەشتیاری و ئابووری و ئاوەدانی کرایەوە.
وێنە گەورەکە: شاندێکی قەتەر لە هەرێمی کوردستانن و بڕیارە سبەی کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە بە فەرمی لە هەولێر بکرێتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت