
ئاڤا دیجیتاڵ
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، دواین ئاماری دابەشکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و عێراقی بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بڵاوکردەوە، تاوەکو 31-01-2024 لە 93% خێزانەکانی هەرێمی کوردستان نەوتیان وەرگرتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی، ئەمساڵ بەر لە هاتنی وەرزی سەرما و سۆڵە ڕۆژی چوارشەممە 04-10-2024، لە ناوچە شاخاوییەکاندا دەست بە دابەشکردنی نەوت کرا، تاوەکو ڕۆژی31-01-2024، زیاتر لە 240 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان دابەش کراوە.
بۆچی گرنگە: زیاتر لە یەک ملیۆن و 202 هەزار خێزان سوودمەندبوون، جگە لەوەی حکومەتی عێراق تا ئێستا 23 ملیۆن لیتر نەوتی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، لە بەشێکی زۆری ناوچە شاخاوییەکان بەرمیلی دووەمی نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشکراوە.
ژمارەکان وادەڵێن: ئەو نەوتەی کە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابینکراوە، بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بووە.
- هەولێر، نزیکەی 96 ملیۆن لیتر
- سلێمانی و هەڵەبجە، زیاتر لە 94 ملیۆن لیتر
- دهۆک، زیاتر لە 50 ملیۆن لیتر
تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک و 202 هەزار خێزان ، لە وەرگرتنی نەوتی سپیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوودمەند بوون و دەکاتە رێژەی نزیکەی (93%) ی کۆی ژمارەی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان.
هەولێر: نزیکەی 100%
سلێمانی و هەڵەبجە: نزیکەی 89%
دهۆک: زیاتر لە 89%
ئەو نەوتەی حکومەتی فیدراڵی بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە
هەولێر، زیاتر لە 10 ملیۆن لیتر
سلێمانی و هەڵەبجە، زیاتر لە پێنج ملیۆن لیتر.
دهۆک، نزیکەی هەشت ملیۆن لیتر
تا ئێستا زیاتر 127 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپیی حکوومەتی عێراق سوودمەند بوون:
هەولێر: نزیکەی 56 هەزار خێزان
سلێمانی و هەڵەبجە: زیاتر لە 22 هەزار خێزان
دهۆک: زیاتر لە 49 هەزار خێزان.
باکگراوند: نرخی ئەو نەوتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەر بەرمیلێکی 200 لیتری وەریدەگرێت 104 هەزار دینارە، ئەو نەوتەی لەلایەن حکومەتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت 50 ملیۆن لیترە و ئێستا 27 ملیۆن لیتر ماوە بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی بنێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 31 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





