سەرۆکوەزیران بارزانی: بانگهێشتی وەبەرهێنەرانی قەتەر دەکەین بۆ هەرێمی کوردستان
- کوردستان
- 2024-05-26
سەرۆکوەزیران بارزانی لە کاتی گوتاردان
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆنسوڵخانەی قەتەر لە هەولێر ڕایگەیاند، دەکرێت سوود لە ئەزموونی دەوڵەتی قەتەر وەربگرین و هەرێمی کوردستانیش ژینگەیەکی لەباری بۆ وەبەرهێنان هەیە.
بۆچی گرنگە؟ سەرۆکوەزیران بارزانی لە کردنەوەی کونسۆڵگەریی قەتەر لە هەولێر ڕێزو پێزانینی بۆ میری قەتەر دەربڕی و هیوای خواست لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش پەیوەندییەکانی هەولێر و دەوحە زیاتر پەرە بستێنن و "کردنەوەی کۆنسوڵخانەی گشتیی قەتەر هاوکار و یارمەتیدەر لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی و کشتوکاڵی و کلتووری و خوێندنی باڵادا".
کاریگەری و لێکەوتەکان: سەرۆکوەزیران بارزانی لە وتارەکەیدا باسی قەتەری لە ڕووی وەبەرهێنان و ئاوەدانی و بیناسازیی و وزەو جموجۆڵ و چالاکیی ئابوورییەوە کرد کە و بە دەوڵەتێکی دەوڵەمەند و خاوەن ئەزموونی سەرکەوتوو زانی، "بۆیە دەکرێت هەرێمی کوردستان سوود لە ئەزموونی دەوڵەمەندی قەتەر لەم بوارانەدا وەربگرێت".
بابەتە ستراتیژییەکان: سەرۆکوەزیرانی هەرێی کوردستان، بانگهێشتی وەبەرهێنەرانی دەوڵەتی قەتەری کرد تا سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن ترا لە ڕێگەی پرۆژە جۆراوجۆرەکانەوە وەبەرهێنان بکەن و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی نیشان دا بۆ پێشکەشکردنی هەر کارئاسانییەک.
باکگراوند: ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە یاوەری دکتۆر ئەحمەد ئەلحەمادی ئەمینداری گشتی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە بۆنەیەکی فەرمیدا کونسوڵخانەی گشتیی وڵاتی قەتەر لە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستانیان کردەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
یاریدەدەری سەدر: بایکۆتکردنی هەڵبژاردن سەرکەوتنێکی ئاشتییانەیە
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
بەردی بناغەی بنکەیەکی تەندروستی لە دارەتوو دادەنرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: هەموو ئامادەکارییەکان بۆ دەنگدانی گشتی تەواو بوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
9 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
شارەوانی هەولێر سکاڵا لە دژی کاندید و لایەنە سەرپێچیکارەکان تۆمار دەکات
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
بەردی بناغەی بنکەیەکی تەندروستی لە دارەتوو دادەنرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن لە ڕێگەی ئاڤاوە ڕوونکردنەوە لەسەر شێوازی دەنگدان دەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری قەزای بازیان دەست پێ دەکات





