
ژماریەک حاجیی هەرێمی کوردستان لە سعودیە
ئاڤا نیوز
یەکەم کاروانی حاجییانی کوردستان بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەرەو سعودیە بەڕێ دەکەوێت، بەڵام دۆلاریان بە نرخی فەرمی پێنادرێت.
وێنە گەورەکە: حاجییانی پارێزگاکانی عێراق بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی واتە 100 دۆلاریان بە 132 هەزار وەرگرتووە، بەڵام حاجییانی هەرێمی کوردستان بە نرخی بازاڕ وەریانگرتووە.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، "بەهۆی نەبوونی لقی بانکی ناوەندی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان حاجییان هەرێمی کوردستان ناتوانن بە نرخی فەرمی دۆلار وەرگرن، نووسراومان کردووە بۆ بانکی ناوەندی بۆ ئەوەی لە ڕێگەی لقەکانی بانکی TBI حاجییان لەو خزمەتگوزارییە سوودمەند بن، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕەزامەندی نەگەڕاوەتەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ چوار هەزار و 685 حاجیی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج، گەشت بۆ سعودیە دەكەن، تێچووی ڕێگەی وشكانی پێنج ملیۆن و 300 هەزار دینار و ڕێگەی ئاسمانیش شەش ملیۆن و 350 هەزار دینارە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
دوو منداڵی خێزانێکی گەشتیار لە مەلەوانگەی باخێکی شەقڵاوە خنکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
دوو منداڵی خێزانێکی گەشتیار لە مەلەوانگەی باخێکی شەقڵاوە خنکان
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
مەڕوان محەممەد: هەر کەسێک پێشێلکاری بکات ڕێکاری بەرامبەر دەگیرێتەبەر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و باڵیۆزی نوێی فیلەندا لە عێراق کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت لە هەڵەبجە گەیشتە %96






