
ئاڤا دیجیتاڵ
له هه‌رێمی كوردستان زۆرێک له شۆفێران به‌هۆی گرانی و بێ كوالێتیی به‌نزین و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی، هانا بۆ دانانی سیستەمی غاز ده‌به‌ن بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان، شارەزایەكیش ڕێنوێنی شۆفێران دەكات " سیستەمی غازی ئێرانی بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان نەبەستن".
بۆچی گرنگە: لە هەرێمی کوردستان زۆربەی شۆفێران بە هۆکاری جیاواز سیستەمی غاز بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان دادەنێن، شارەزایەکی ئەم بوارەش دەڵێت "جۆری زۆرە و هەریەکەیان کوالێتییەکی دیاریکراوی هەیە لە باش و خراپ پێکهاتووە، بەڵام لەنێویاندا جۆری ئێرانییەکەی هەیە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر گیانی شۆفێران دروست دەکات ئەگەر بیبەستن، چونکە خراپترین جۆری سیستەمە".
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: سه‌رهه‌د خالید، شاره‌زای بواری به‌ستنی سیستەمی غاز بۆ ئۆتۆمبێل، بۆ ئاڤا میدیا گوتی "سیستمی غاز ''LPG'' هاوشێوه‌ی به‌نزین، بریتییه له دابینكردنی سووتێنه‌ر بۆ ژووری سووتانی بزوێنه‌ر كه پێكهاته‌یه‌كی كیمیایی هایدرۆجین و كاربۆنه، له‌ڕێگەی ئاگری پلاكه‌كانه‌وه كرداری سووتان و ته‌قینه‌وه دروست ده‌بێت و پستۆنه‌كان لە كاردەخات و هێز دروست ده‌بێت بۆ جووڵه.
''به‌گشتی سێ جۆری سه‌ره‌كی سیستەمی غاز هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان ، ئیتاڵی، توركی و ئێرانی له نێویاندا ئیتاڵی له هه‌موویان باشتر و ستاندارد تره، ئینجا توركییه‌كه و ئێرانییه‌كه هه‌یه كه سیستمێكی خراپه و بێسه‌روبه‌ره''. سه‌رهه‌د وای گوت.
زانیاری زیاتر: "له ماوه‌ی كاركردنم دا هیچ كاتێك نه‌بووه و نه‌مبیستووه سیستەمێكی ئیتاڵی و توركی كێشه‌یان هه‌بووبێت و تهقیبێتن، بۆیه ئه‌گه‌ر كۆمپانیایه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی شاره‌زایانه و كه‌سانی پسپۆڕی بواره‌كه كاریان تێدا كرد، ده‌توانم بڵێم 90% سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه بێ ستاندارد و كه‌سێك بۆت بكات كه هیچ شاره‌زاییه‌كی نه‌بێت، ئه‌وا مه‌ترسیی هه‌یه".
" سیستەمی غاز به‌شێوازی ئیتاڵی و توركی، پەیوهندیدار ده‌كرێن به عه‌قڵی ئۆتۆمبێل كه به‌شێوازێكی زانستیی رێك‌وپێك بچێته ژووری سووتان، به‌ڵام ئێرانییه‌كه‌ی وا نییه و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌پڕژێت، به‌مه‌ش سه‌ركه‌وتوو نییه و باش نییه به‌كار بهێنرێت، بۆیە هۆشیاریی دەدەم بە هیچ شێوەیەک سیستمی غازی جۆری ئێرانیی بەکارنەهێنرێت".
لەلایەکی دیکەوە: وه‌ك له رێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتووه، پێویسته ئه‌و شوێنه‌ی سیستەمی غاز بۆ ئۆتۆمبێل داده‌نێت، كۆمپانیایه‌كی تۆماركراو بێت له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌نیا كاری بریتی بێت له دانانی سیستمی LPG بۆ ئۆتۆمبێل.
هاوكات وه‌زاره‌ته‌كه بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی له هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی ده‌ركردووه بۆ چاودێریكردنی شوێنه‌كان، بۆیه ئەو شاره‌زایه گوتی "دانانی ئه‌م سیستەمه له شوێنێك كه جێی متمانه بێت، باشتره وه‌ك هه‌ر شوێنێكی ئاسایی و بێسه‌روبه‌ره".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 31 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





