
سلێمانی - سکووپی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە ڕێککەوتی 28-12-2022، لە 'پڕۆسەی ئاشتکردنەوەی سلێمانی'، هەڵمەتی چاندنی 'یەک ملیۆن نەمام'ـی بۆ شەش مانگ ڕاگەیاند، کەچی ئێستا 17 مانگ بەسەر هەڵمەتەکەدا تێدەپەڕێت و تەنیا 500 نەمام چێنراوە، لەلایەکی دیکەوە ژینگەی سروشتیی سلێمانی بۆ پڕۆژەکانیی نیشتەجێبوون بەردەوامە لە فرۆشتن.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەگوێرەی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکان، ڕێژەی سەوزایی لە شاری سلێمانی 12%ـەیە و بەپێی ستانداردی جیهانی و ڕێنمایی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستانیش، پێویستە سەوزاییەکەی لە سەرووی 15%ـەوە بێت، بەڵام بەهۆی فرۆشتنی بناری گۆیژە (ناوچەی دەباشان) کە بە "سییەکانی سلێمانی" ناسراوە بۆ دروستکردنی شاری نیشتەجێبوون، ئەم ڕێژەیە کەمتر دەبێتەوە و ئەمەش دانیشتووانی شارەکەی نیگەران کردووە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان وەک کاردانەوەیەک دژی بڕینەوەی سێ هەزار داری بناری گۆیژە، لە کۆتاییەکانی ساڵی 2022 هەڵمەتی چاندنی یەک ملیۆن نەمامی ڕاگەیاند و یەکەم هەنگاویش 500 نەمام چێنران کە بەهۆی بێ ئاوییەوە دوای سێ مانگ وشک بوون. ئێستاش بناری گۆیژە لە سێ شوێنەوە لەلایەن ئیدارەی گشتیی یەکێتیی نیشتمانی فرۆشراوە بە کۆمپانیاکانی شارە نیشتەجێبووەکان.
ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیەیە: ئیدارەی گشتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا شەش شوێنی جیاوازی لە بناری گۆیژە کە بە سییەکانی سلێمانی بەنێوبانگە و جوانترین دیمەنی هەیە، بە قازانجی 30%ـی داهات، فرۆشتووە بە چەند کۆمپانیایەکی دروستکردنی شاری مۆدێرنی نیشتەجێکردن. تەنانەت تاوەکو کاتی ئامادەکردنی ئەم سکووپەش (کاتژمێر 03:15 ڕۆژی دووشەممە 27-05-2024)، کۆمپانیاکان لە پشتی شاخی گۆیژە بۆ دروستکردنی 70 ڤێلای گەشتیاری و لە باکووری خۆرئاوای شاخەکەش خەریکی دادڕین و هەڵکۆڵینن.
لەلایەکی دیکەوە: کۆمپانیاکان نایشارنەوە کە زەوییەکانیان لە چوارچێوەی پڕۆژەی وەبەرهێنان و لە ئیدارەی گشتیی یەکێتیی وەرگرتووە بۆ ئەوەی ڤێلاکانی نیشتەجێبوونی لێ دروست بکەن. پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونیش کە لە بنار و پشتی شاخی گۆیژە دروست کراون و دروست دەکرێن بریتین لە 'بەرزاییەکانی سلێمانیی یەک، دوو و سێ، شاری ئارام، شاری دۆڵەمیران، زە هێڵس و شارێکی پێشکەوتووی نوێ'.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند کە "ڕاگەیاندنی هەڵمەتی چاندنی یەک ملیۆن نەمام لەلایەن سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەوە جۆرێک لە هەڵچوون بووە و تەنانەت لیژنەی جێبەجێکاری هەڵمەتەکەش لە خەمڵاندنەکەیان ڕایانگەیاندووە کە تەنانەت بودجەی خۆشمان بەشی هەڵمەتەکە ناکات ئەوە جگە لەوەی ئاو و خزمەتگوزارییەکانی گەشەکردنیانمان پێ دابین ناکرێت" و بەمەش سەرۆکی یەکێتیی پەشیمان بووەتەوە لە هەڵمەتەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 31 خولەک لەمەوپێش
یاریدەدەری سەدر: بایکۆتکردنی هەڵبژاردن سەرکەوتنێکی ئاشتییانەیە
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
بەردی بناغەی بنکەیەکی تەندروستی لە دارەتوو دادەنرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: هەموو ئامادەکارییەکان بۆ دەنگدانی گشتی تەواو بوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
9 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
شارەوانی هەولێر سکاڵا لە دژی کاندید و لایەنە سەرپێچیکارەکان تۆمار دەکات
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
بەردی بناغەی بنکەیەکی تەندروستی لە دارەتوو دادەنرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن لە ڕێگەی ئاڤاوە ڕوونکردنەوە لەسەر شێوازی دەنگدان دەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری قەزای بازیان دەست پێ دەکات





