لێخۆشبوونی باج بۆ وەبەرهێنەرە قەتەری و كەنداوییەكان لە هەرێمی كوردستان دەكرێت
- کوردستان
- 27 ئایار

ئاڵای كوردستان و قەتەر
ئاڤا نیوز
بەرپرسی ڕاگەیاندنی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەموو ئاسانکارییەک بۆ کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکانی وڵاتانی کەنداو و بەتایبەت قەتەر لە هەرێمی کوردستان دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 26-5-2024 کونسوڵخانەی قەتەر لە هەرێمی کوردستان کرایەوە.
بۆچی گرنگە: قەتەر یەکێکە لە وڵاتە پێشکەوتووەکان لە بوار وەبەرهێنانی غاز و زۆربەی کەرتەکانی دیکە، دەتوانرێت ئەزموونی ئەو وڵاتە بۆ هەرێمی کوردستان بگوازرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرێی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤا نیوزی گوت: بە فەرمانی سەرۆکوەزیران بارزانی 10 ساڵ لێخۆشبوونی باج بۆ کۆمپانیاکانی کەنداو بەتایبەت قەتەر دەکرێت، ئەگەر پێویستی بکات، دوای ئەو وادەیەش چەند ساڵێکی دیکە لێخۆشبوونەکەیان بۆ نوێ دەکرێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە: بۆ پرۆژەکانی وەبەرهێنان پێویستیان بە هەر ئامراز و کەرەستەیەک لە دەرەوە هەبێت، لە کاتی هاوردەکردن لە خاڵە سنوورییەکاندا لێخۆشبوونی گومركییان بۆ دەکرێت، هاوکات پرۆژەکەش 100% دەکرێت بەناوی وەبەرهێنەکەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت