
هەواڵی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی نووسراوێک کە دەست ئاڤا کەوتووە، لیژنەیەک لە هەشت کەسی پێکدەهێنرێت بۆ دەسپێکردنی ڕێکارەکانی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەران.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبووەنەوەی ژمارە 130ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کە 07-05-2024 کرا، ڕێکارەکانی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست گەڵاڵە کرا و لیژنەیەک بۆ بەدواداوچوون لەسەری پێکدەهێنرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لیژنەکە لە وەزیری دارایی، وەزیری پلاندانان، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە و سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری پێکهێنراوە، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، هەروەها دەستنیشانکردنی ڕێکار و میکانیزمی گونجاو بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست
زانیاریی زیاتر: دەبێت ئەو لیژنەیە لە ماوەی 15 ڕۆژدا، کارەکانی تەواو بکات و بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی بگەڕێنێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوو منداڵی خێزانێکی گەشتیار لە مەلەوانگەی باخێکی شەقڵاوە خنکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوو منداڵی خێزانێکی گەشتیار لە مەلەوانگەی باخێکی شەقڵاوە خنکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
مەڕوان محەممەد: هەر کەسێک پێشێلکاری بکات ڕێکاری بەرامبەر دەگیرێتەبەر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و باڵیۆزی نوێی فیلەندا لە عێراق کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت لە هەڵەبجە گەیشتە %96






