بە بڕی نزیکەی چوار ملیار دینار قەرەبووی زیانلێکەوتووانی بازاڕی چەلێ دەکرێتەوە
- کوردستان
- 2024-05-29
دیمەنی بازاڕە سووتاوەکەی دهۆک
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک ڕایدەگەیێنێت، هەموو زیانلێکەووتوانی بازاڕە سووتاوەکەی دهۆک لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە قەرەبوو دەکرێنەوە.
وێنە گەورەکە: شەوی دووشەممە 1-4-2024 ئاگر لە بازاڕی چەلێی پارێزگای دهۆک کەوتەوە، بەهۆیەوە 132 دووکان سووتان.
لێدوانی فەرمی: عەقید بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ 29-5-2024 لەلایەن پارێزگای دهۆکەوە قەرەبووی زیانلێکەووتوانی بازاڕی چەلێی دهۆک دەکرێتەوە، هەر دووکاندارێک بە گوێرەی قەبارەی زیانەکانی قەرەبوو دەکرێتەوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: بە هۆی ئاگرەکەوە 132 دووکان و 30 کۆگا و تەلار لە بازاڕی چەلێ سووتاون، پارێزگای دهۆک بە بڕی سێ ملیار و 973 ملیۆن دینار قەرەبووی زیانلێکەووتوان دەکاتەوە کە بە گوێرەی قەبارەی زەرەرەکەیان هەر دووکانێک لە ملیۆنێکەوە تاوەکو 140 ملیۆن دینار قەرەبوو دەکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن پەسەندکردنی "هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە" هەڵدەوەشێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا