
وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
ناوەندی فەلەكناسیی نێودەوڵەتیی ڕایگەیاند، 16ی حوزەیران یاخود 17ی حوزەیران دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان.
وێنە گەورەکە: 27ی ئایار یەکەم کاروانی حاجیان بەرەو سعوودیە بەرێ کەوت، لە پێنجی حوزەیراندا کۆتاکاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بەرەو سعوودیە بەرێ دەکەوێت، ناوەندیی فەلەكناسیی نێودەوڵەتی 16 یاخود 17ی حوزەیران بە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندیی فەلەكناسیی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: تا ئێستا بۆچوونی جیاواز لەسەر دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی قوربان لەنێوان وڵاتانی ئیسلامیدا هەیە، بەڵام یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان لە نێوان ڕۆژی یەکشەممە 16ی حوزەیران یاخود دووشەممە 17ی حوزەیران دەبێت.
لێدوانی فەرمی: نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: تاوەکو ئێستا یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری نەکراوە، بریارە 5-6-2024 لیژنەی باڵای بینینی مانگ کۆ ببێتەوە بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 8 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانە لە بانکی بازرگانی عێراقی
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان